٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

لە دیاربەكر رێگری لە چالاكیی دایكان و كەسوكاری منداڵە ڕفێنراوەكان دەكرێت

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- KDP.info- شارەوانیی دیاربەكر رێگری لە چالاكیی دایكان و كەسوكاری ئەو منداڵانە دەكات كە لە لایەن پەكەكەوە ڕفێنراون.

دوای دیداری نێوان هاوسەرۆكی بەدەپە، سەڵاحەددین دەمیرتاش و دایكان و كەسوكاری ئەو منداڵانەی كە لە لایەن پەكەكەوە ڕفێنراون، شارەوانیی دیاربەكر رێگری لە بەردەوامیی چالاكیی دانیشتنی دایكانی ئەو منداڵانە لە بەردەم تەلاری شارەوانیی دیاربەكردا دەكات.

دایكانی ئەو منداڵانە تا دوێنێ لە بەردەم شارەوانیی دیاربەكر چالاكیی دانیشتنیان ئەنجام دەدا و داوای گەڕاندنەوە و ئازادكردنی منداڵەكانیان لە پەكەكە دەكرد، بەڵام رۆژی دووشەممە كارمەندانی شارەوانیی دیاربەكر بە بیانووی كاری خاوێنكردنەوە رێگرییان لەو دایكانە كرد كە لە بەردەم تەلاری شارەوانیدا درێژە بە چالاكییەكانیان بدەن.

بڕیارە دایكانی ئەو منداڵانە لەمەودوا لە باخچەیەكی گچكەی بەرامبەر شارەوانیدا درێژە بە چاكییەكانیان بدەن، بەڵام كاربەدەستانی شارەوانیی دیاربەكر ئاماژە دەدەن كە رۆژانی داهاتوو گوڵ و گیا لەو باخچەیەدا دەچنرێت، بۆیە رێگە نادات لەو باخچەیەیشدا چالاكی ئەنجام بدرێت.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار