"ئیئتلافی عیراقییه بڕوای به جێبه‌جێ كردنی كارنامه چاكسازییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی نییه"

ئیئتلافی عیراقییه روونیكرده‌وه كه بڕوای به جێبه‌جێ كردنی كارنامه چاكسازییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی نییه و سه‌رله‌نوێ هه‌وڵی سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له‌نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌دات.
حه‌سه‌ن جه‌بوری ئه‌ندامی ئه‌و ئیئلافه، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند: گۆڕه‌پانی سیاسیی چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌و دیداری تاكه‌كه‌سی سه‌ر به كوتله‌كان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، كه ئه‌و جۆره دیدارانه‌ش ناچێته ریزی كۆبوونه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵی فه‌رمیه‌وه، گوتیشی: " ئیئتلافی عیراقییه گه‌یشتۆته ئه‌و بڕوایه‌ی كه ئه‌سته‌مه كارنامه چاكسازییه‌كه‌ی هاوپه‌یمانی نیشتمانی جێبه‌جێ بكرێت و پێشنیار كردنی ئه‌و كارنامه‌یه، ته‌نها بۆ كات به‌سه‌ربردنه.
ناوبراو له‌به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه ئیئتلافی عیراقییه، سه‌رله‌نوێ هه‌وڵی بانگهێشتكردن و سه‌ندنه‌وه‌ی متمانه له نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران ده‌دات".




