٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

گازپڕۆم بەرهەمهێنانی نەوتی لە کێڵگەی بەدرە راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info-Reuters-   گازپرۆم نەفت کە یەکەی نەوتی کۆمپانیای گازپڕۆمی غازی سرووشتیی رووسیاییە ئەمڕۆ دووشەممە رایگەیاند، دەستیان کردووە بە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە کێڵگەی بەدرە لە عێراق.

گازپرۆم هەوڵ دەدات بەرهەمی نەوتی کێڵگەی بەدرە کە دەکەوێتە سنووری پارێزگای واسیت، بە تەواوکردنی ژێرخانی پێویستی ئەو کێڵگەیە، لە ئەمساڵدا ڕۆژانە 15 هەزار بەرمیل بەرهەم بهێنێت.

 کۆمپانیا رووسیاییەکە وەهایش چاوەڕوان دەکات تا ساڵی 2017 بەرهەمی نەوتی کێڵگەی بەدرە بگەیەنێتە 170 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا و 7 ساڵیش بەم شێوەیە بەردەوام بێت.

قەزای بەدرە یەکێکە لە ناوچە دابڕاوەکانی هەرێمی کوردستان و دەکەوێتە چوارچێوەی ماددەی 140 دەستووری هەمیشەیی عێراق.

هەواڵی پەیوەندیدار