تۆماس فریدمان: لە کوردستان ئیرادەیەکی بەهێز دەبینم بۆ گۆڕانکاری
__2014_06_02_h15m2s35__BA.jpg)
هەولێر- KDP.info- ڕۆژنامەنووسی دیاری ئەمەریکایی، تۆماس فریدمان دەڵێت، لە کوردستان ئیرادەیەکی بەهێز هەیە بۆ گۆڕانکاری و باوەڕی وایە کە لە چەند ساڵی داهاتوودا ئەو گۆڕانکارییانە لە هەمو بوارەکانی ژیانی سیاسی و پەرلەمانی و ئابووری و ئاوەدانکردنەوەدا بەرجەستە ببێت.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، 2-6 سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، یووسف محەممەد سادق بە ئامادەبوونی جێگری سەرۆکی پەرلەمان، جەعفەر ئیمینکی پێشوازییان کرد لە ڕۆژنامەنووسی دیاری ئەمەریکایی، تۆماس فریدمان کە بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری لەسەر کار و چالاکییەکانی سەردانی پەرلەمانی کوردستان کرد.
لە میانەی دیدارەکەدا تۆماس فریدمان، پیرۆزبایی خۆی لە دەستەی نوێی سەرۆکایەتیی کرد و داوای لە سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان کرد قۆناغەکانی پرسی دەستووری هەرێم و پرسی نەوت و پرسی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیان بۆ باس بکەن.
سەرۆکی پەرلەمان، لە بارەی ئەو لایەنە تیشکێکی خێرای خستە سەر قۆناغەکانی نووسینەوەی پڕۆژەی یاسای دەستووری هەرێمی کوردستان . دەمانەوێت ئەو پڕۆژەیە دەستوورەی کە لە داهاتودا دەنووسرێت، هەنگاوێک بێت بۆ گواستنەوەی کوردستان لە قۆناغێکەوە بۆ قۆناغێکی تر.
لە بارەی قۆناغەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش، سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان ئاماژەیان بە گوشارەکانی پەرلەمانی کوردستان کرد لەسەر لایەنە براوەکانی هەڵبژاردن بۆ پەلەکردن لە پێکهێنانی حکوومەت و بە ئومێدەوە دەرڕواننە پێکهێنانی کابینەیەکی نوێ کە لە خزمەتی هاووڵاتیانی کوردستاندا بێت.
لە کۆتایی دیدارەکەشدا، تۆماس فریدمان سوپاسی سەرۆک و جێگیری سەرۆکی پەرلەمان کرد بۆ بەخشینی ئەو زانیارییانە و ئاماژەی بەوەدا لە کوردستان ئیرادەیەکی بەهێز دەبینم بۆ گۆڕانکاری، کە ڕەنگە لەچەند ساڵی داهاتوودا ئەو گۆڕانکارییانە لە هەمو بوارەکانی ژیانی سیاسی و پەرلەمانی و ئابوری و ئاوەدانکردنەوەدا دەست بکەوێت.
فریدمان كه چهند رۆژێكه بهداوهتی زانكۆی ئهمهریكی له سلێمانی میوانی ههرێمی كوردستانه، له وتارێكدا كه له زانكۆكه پێشكهشی كرد، گوتی "ههوڵ بدهن ئابوورییهكی بههێزتان ههبێ، بهجۆرێك سهرچاوه سروشتییهكان نوێ بكهنهوه، ههوڵ بدهن ههمیشه كوردستان سهوز و پاك بێت، خهڵك تهنها بۆ خۆ پاراستن نایهنه كوردستان لهو شهڕانهی دهوروبهرتانی گرتووهتهوه، بهڵكو بۆ ئهوهش دێن ههوایهكی پاك ههڵمژن و پهره به تواناكانیان بدهن."
فریدمان یهكێكه له رۆژنامهنووسه بهناوبانگهكانی جیهان و گۆشهنووسی رۆژنامهی نیویۆرك تایمزی ئهمهریكاییه و زۆر جار وتار لهبارهی رۆژههڵاتی ناوهڕاستهوه دهنووسێ و ساڵانێكی تهمهنیشی له رۆژههڵاتی ناوهڕاست بهسهر بردووه.
هەر ئەمڕۆ دووشەممە، 2-6-2014 لە دیوانی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکی پەرلەمان، یووسف محەممەد سادق پێشوازی کرد لە کۆنسووڵی گشتیی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان، جۆزیف پێنینگتۆن و شاندێکی یاوەریی. لە میانەی دیدارێکدا کۆنسووڵی گشتیی ئەمەریکا پیرۆزبایی لە سەرۆکی نوێی پەرلەمان کرد و هیوای خواست لەم خولەی نوێی پەرلەماندا ئەزموونێکی نوێ لە کاری پەرلەمانی پێشکەش بکەن و گوتی "هەرچەندە لەم کارە نوێیەتاندا ئەرکێکی قورستان لەسەر شانە، بەڵام ئومێدمان بەسەرکەوتنتان زۆرە، بەتایبەتیش دەستپێکردنی دانیشتنەکانی پەرلەمان و کارکردنتان بۆ درووستکردنی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان."
لە بەرامبەردا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان، بەخێرهاتنی کۆنسووڵی گشتیی ئەمەریکای کرد ڕۆشنایی خستە سەر کار و چالاکییەکانی ئەم خولە نوێیەی پەرلەمان. لە بارەی ئەوەلیاتی کاری پەرلەمانی ئەم خولەش، سەرۆکی پەرلەمان رآیگەیاند، دوای درووستکردنی کابینەی نوێی حکوومەت، ئەولەویاتی کاری پەرلەمان پرسی دەستوور و دابەشکردنی دادپەروەرانەی داهاتە لە هەرێمی کوردستان. بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکی پەلەمان، داوای لە کۆنسووڵی گشتیی ئەمەریکا کرد هاوکاری پەرلەمان بن بۆ نووسینەوەی دەستوورێکی پەرلەمانی مەدەنی و دیموکراسی، لەهەرێمی کوردستاندا.




