٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مەحموود عوسمان: ڕەتکردنەوەی مالیكی تەنیا لە قاڵبی قسەدایە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info- ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، د. مەحموود عوسمان دەڵێت، زۆرینەی شیعەكان لەگەڵ مانەوەی مالیكیدا نین، بەڵام هێشتا قسەیە و بە كردار هیچ هەنگاوێك نەنراوە. ئەوەش دەخاتە ڕوو كە پێكهێنانی حكوومەتی داهاتووی عێراق درێژە دەكێشێت.

ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق د. مەحموود عوسمان، بۆ  KDP.infoگوتی: "لەبەر ئەوەی كوتلەی گەورەی پەرلەمان شیعەكانن، ئەوان سەرۆكوەزیر هەڵدەبژێرن، بۆیە چاوەڕی دەكرێت مالیكی یان كەسێكی دیكە هەڵبژێرن."

گوتیشی: "پێشبینی دەكەم بابەتی پێكهێنانی حكوومەت دوا بكەوێت، چونكە مانگی 7 دادگای باڵا لەسەر دەرئەنجامەكان ڕەزامەند دەبێت و لە دوای ئەو كاتەیشەوە لایەنەكان لەسەر سەرۆكایەتییەكان ڕێك دەكەون كە پەرلەمانیش كۆ بووەوە سەرۆككۆماری هەڵدەبژێردرێت و دواتر سەرۆكوەزیران."

بە گوتەی مەحموود عوسمان، مالیكی پێی خۆشە حكوومەت دوا بكەوێت، چونكە سەرۆكوەزیرە و حكوومەتی بە دەستەوەیە، هەڵبەت زۆربەی شیعەكان لەگەڵ كاندیدكردنەوەی مالیكیدا نین، بەڵام جارێ هەر قسەیە و چاوەڕوانی دەرئەنجامەكان دەكەن.

 

هەواڵی پەیوەندیدار