٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هەندرێن محەممەد: پێویستە لە ماوەی 10 ڕۆژدا سەرجەم سكاڵاكان لە دادگە یەكلا بكرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - تایبەت بە KDP.INFO- بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، لە دوێنێوە تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنەكان كۆتایی پێ هاتووە و پێویستە لە ماوەی 10 ڕۆژدا هەموو سكاڵاكان یەكلا بكرێنەوە.

بەرپرسی ئۆفیسی هەولێری كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق هەندرێن محەممەد ساڵح، بۆ KDP.INFOگوتی: ئەو لایەنانەی تێبینییان لەسەر ئەنجامەكانی هەڵبژاردن هەبووە، سكاڵاكانی خۆیان پێشكەشی دادگە كردووە و لە دوێنێیشەوە تۆماركردنی سكاڵاكان كۆتایی پێ هاتووە.

هەندرێن گوتیشی: دادگە لێكۆڵینەوە لە سەرجەم سكاڵاكان دەكات و پێویستە لە ماوەی 10 ڕۆژ سەرجەم سكاڵاكان یەكلا بكاتەوە.

هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و پەرلەمانی عێراق لە 30/4/2014ـدا بەڕێوە چوو و، پارتی دیموكراتی كوردستانیش تێبینیی لە بارەی ئەنجامەكانەوە هەبوو، بۆیە لە سەرجەم شارەكان سكاڵای تۆمار كرد.

بڵند ئیبراهیم

 

هەواڵی پەیوەندیدار