٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

800کەس کوژراون... یو ئێن: ئایار، خوێناویترین مانگ بوو

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند کە، لە پاش ڕووخانی ڕژێمەوە، مانگی ئایار خوێناویترین مانگ بووە کە تێیدا 800 کەس کوژراون.

بەپێی بەیاننامەیەکی نەتەوە یەکگرتووەکان کە دانەیەکی دەست KDP.infoکەوتووە، ئەوە ڕوون کراوەتەوە کە، 196 لە هێزە ئەمنییەکانی عێڕاق لە نێو کۆی 799 کوژراوەکاندان، بەڵام ئەوانی دی ئەو مەدەنیانەن کە بە هۆی هێرشەکانی چەکدارانی سوننەوە بووە کە پار خۆیان ڕێک خستەوە.

نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان، نکۆڵای میلادینۆف لە بەیاننامەیەکدا بە توندی بەردەوامیی ئەو ئاستەی لە توندوتیژی کە هێشتا عێراق پێیدا ڕەت دەبێ سەرکۆنە کرد."

ڕێژەی ڕاستینەی کوژراوان زۆر لەوە زیاترن، چونکە ئەو ئامارەی یو ئێن ئەو کوژراوانەی تێدا نییە کە بە هۆی شەڕی نێوان هۆز و سوپای عێراقی و گرووپە چەکدارەکانەوە لە پارێزگای ئەنبار کوژراون.

هێشتا کردە توندوتیژییەکان کەمترن لەوەی لە ساڵانی 2006 و 2007دا ڕوویان داوە بە هۆی ململانێی تایفییەوە، بەڵام پار خوێناویترین ساڵ بوو لەوەتەی 2008-ەوە کە گوایە توندوتیژییەکان کەمتر بوونەتەوە.

میلادینۆف لە بەیاننامەکەیدا هاوکات داوا لە سەرکردە سیاسییەکانی عێراق دەکات هەرچیی زووە حکوومەتێک پێک بهێنن کە کۆی لایەنەکانی تێدا بەشدار بن و تەریب بێ بەو ماوەیەی کە دەستوور بۆ پێکهێنانی حکوومەت دیاری کردووە و چارەیەکی بنەڕەتییش بۆ دۆخی ئەنبار بدۆزرێتەوە.

بەدەر لە ئەنبار، بەغدا ئەو پارێزگایە بووە کە زۆرترین کردەی توندوتیژی لێ ئەنجام دراوە و 315 کوژراوی داوە. نەینەوایش بە دوای ئەودا دێت و سەڵاحەدین لە پلەی سێیەم و ینجا کەرکووک و دیالەن.

یو ئێن هەروەها دەڵێت، بەپێی ئەو ژمارەیەی کە لە بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی ئەنبارەوە وەرگیراون، 195 کەس کوژراون کە نیوەیان لە ڕومادیی پایتەختی پارێزگاکەن ە نیوەکەی دیکەیش لە فەللوجە کوژراون.

ڕیکخراوی "ئیراک بۆدی کاونت" کە چاودێریی کوژراوانی عێراق دەکات، ئاماژەی داوە کە لە مانگی ئایار-مایۆدا 1027 کەس لە عێراق کوژراون و بەپێی پێشبینییەکانیشی لەم ساڵدا 5055کەس کوژراون کە 521-یان لە فەللوجە و بە دەستی سوپای وڵات کوژراون.

هەواڵی پەیوەندیدار