٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەیڤد رۆمانۆ: سیاسەتی ئەمەریكا و ئێستای عێراق، پاڵ بە كوردەوە دەنێن بۆ سەربەخۆیی

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info-  مامۆستایەكی زانكۆ تیشك دەخاتە سەر سیاسەتی نەوتی عێراق و پشگیریی ئەمەریكایش بۆ ئەو سیاسەتە، بە نەهامەنی بۆ عێراقییەكان لێك دەداتەوە. دەشڵێت، ئەم سیاسەتەی ئێستای عێراق پاڵ بە هەرێمی كوردستانەوە دەنێت بۆ سەربەخۆیی.

مامۆستای بەشی سیاسەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە زانكۆی میزوری دەیڤد رۆمانۆ، لە وتارێكدا بۆ "گوڵان"دەنووسێت: "لە ناردنەدەرەوەی نەوتی هەرێمی كوردستاندا، ئەمەریكا دێتە سەر خەت و دەڵێت (ئەمەریكا بە بێ ڕەزامەندیی حكوومەتی فیدراڵیی عێراق پشتیوانی لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم ناكات)، بۆیە ئەمەریكا هەمیسە بیری لە یەكپارچەیی عێراق كردووەتەوە، ئەمەیش لە كاتێكدا باش دەبوو كە ئەمەریكا پشگیری لە یەكپارچەیی دەستووری عێراق بكات".

ئەو مامۆستایەی زانكۆ هەروەها دەڵێت: "دەبووایە لە ساڵی 2012ـدا حكوومەتی مالیكی كرێی ئەو كۆمپانیا نەوتیانەی بدایە كە لە كوردستان كار دەكەن، یاخود ئەگەر بەشەبودجەی هەرێمی كوردستانی نەبڕیبایە، ئەوا ئێستا كورد بە شێوەیەكی سەربەخۆ دەستیان بە هەناردەكردنی نەوت نەدەكرد، ئەوەی مایەی سەرسووڕمانی زیاترە، بریتییە لە پشتگوێخستنی ئاشكرای دەستوور لە لایەن ئەمەریكاوە، چونكە خودی ئەمەریكا خۆی هاوكاریی زۆری لە داڕشتنەوەی دەستووردا كرد."

ئا: كارزان هەورامی

 

هەواڵی پەیوەندیدار