٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

بەدەپە لە ئاگری و نۆرشین سەركەوتی بە دەست هێنا

سەرچاوە: KDP.info

ئاگری-KDP.info-  لە هەڵبژاردنی سەرۆك شارەوانیی هەر دوو ناوچەی ئاگری و نۆرشیندا كە دووبارە كرابوویەوە، بەدەپە توانی بە جیاوازییەكی زۆر سەركەوتن بە دەست بهێنێت.

دوێنێ یەكی مانگی حوزەیرانی هەڵبژاردنی سەرۆك شارەوانیی 14 ناوچەی جیاجیای

توركیا كە بە بڕیاری كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی ئەو وڵاتە دووبارە كرابوونەوە ئەنجام دران.

رۆژنامەی میللیەتی توركیا بڵاوی كردەوە كە پڕۆسەی دەنگدان سەعات 7ی بەیانی لەو 14 ناوچەیەدا دەستی پێكرد و سەعات پێنجی ئێوارە كۆتایی پێهات و لە هەر دوو ناوچەی ئاگری و نۆرشیندا بەدەپە توانی بە جیاوازییەكی زۆر لە گەڵ ئاكەپە، سەرۆك شارەوانییەكانی ئەو دوو ناوچەیە بباتەوە.

بەدەپە سەدا 51 و ئاكەپەیش سەدا 45ی دەنگەكانی ئەو دوو ناوچەیەیان بە دەست هێناوە و هاوكات لە ناوچەی یاڵۆڤایش بە هۆی شەڕ و ئاڵۆزییەكانەوە و هەروەها بە هۆی دزینی مۆری دەنگدان، ئەگەری دووبارەكردنەوەی هەڵبژاردن لە ئارادایە.

جێگای ئاماژەپێكردنە كە هەڵبژاردنی شارەوانییەكان لە توركیا 30ی ئادار ئەنجام درابوون، بەڵام بە هۆی تانەی لایەنەكانەوە لە 14 ناوچەدا كۆمسیۆن هەڵبژاردنەكانی دووبارە كردەوە و دوێنێ ئەو هەڵبژاردنانەی ئەنجام دران.

هیوا ئەردەلان

هەواڵی پەیوەندیدار