لایەنەکان باوەڕیان بە گفتوگۆ لەگەڵ مالیکی نییە

هەولێر- KDP.info- زۆربەی کوتلە عێراقییەکان باوەڕیان بە گفتوگۆکردن لەگەڵ نووری مالیکی نەماوە و، ئەندامێکی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش دەڵێت بەو هەیەوەیە کە مالیکی توانای بەڕێوەبردنی عێراقی نییە.
ئاژانسی "نەخیل"-ی عێراقی ئاماژە دەدات بەشێکی زۆری کوتلە عێراقییەکان لەگەڵ سێ بارەکاندیدکردنەوەی نووری مالیکی نین، لە کاتێکدا هیچ یەکێک لە لیستەکانی "موتەحدوون" "هاوپەیمانیی کوردستان"، "ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامی" باوەڕیان بە گفتوگۆکردن لەگەڵیدا نەماوە، بۆیە هەست بە سستی دەکرێت لە گفتوگۆ بۆ پێکهێنانی حکوومەت، لەم بارەوە ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران سیروان ئەحمەد، بۆ KDP.infoگوتی: "مالیکی کەسێکە لە بەڕێوەبردنی عێراق شکستی هێناوە، لە ماوەی ڕابردوو سیاسەتێکی هەڵەی پەیڕەو کردووە، ئێستایش هیچ یەکێک لە لایەنەکان باوەڕیان وا نییە گفتوگۆی لەگەڵدا بکەن، لە هەمان کاتدا گومان لەو هەموو کورسییە دەکرێت کە هێناویەتی".
ئەوەشی خستە ڕوو ئێستا هەم وڵاتانی دەرەوە و هەم لایەنە عێراقییەکانیش لەگەڵ مانەوەی مالیکی نین.
کارزان هەورامی




