٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مانگی رابردوو 195 كەس لە مووسڵ كوژراون

سەرچاوە: KDP.info
ديمەني تەقينەوەيەک لە مووسڵ. ئەرشيڤ

مووسڵ- تایبەت بە KDP.info- لە مانگی رابردوودا لە پارێزگای مووسڵ لە ئەنجامی چەندان كردەوەی تیرۆرستی 195 كەس كوژراون، كە 10 كەسیان كورد بوون.

 

بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ سەعید مەمووزینی، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: لە پارێزگای مووسڵ مانگی رابردوو لە ئەنجامی كردەوەی تیرۆریستی 95 كەس كوژراون كە 10 كەسیان كوردن و هەشتیشیان كوردی ئێزدین.

سەعید مەمووزینی گوتیشی: لەو 95 كەسەی كوژراون، 21 تیرۆرست لەناویاندا هەیە. رێژی قوربانیانیش بەراورد بە مانگی پێشووتر زیادی كردووە.

ئەمەش لە كاتێكدایە، لە مانگی یەكی ئەمساڵدا 191 كەس و لە مانگی دوودا 73 كەس و لە مانگی سێدا 198 كەس و لە مانگی چواردا 177 كەس و لە مانگی پێنجیش 195 كەس كوژراون، كە دەكاتە 734 كەس لە ماوەی پێنج مانگی رابردوودا.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار