٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

سبەی، لە پارێزگای هەڵەبجە چەند گۆڕێکی بەكۆمەڵ هەڵ دەرێنەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info-لە كوبوونەوەیەكدا كە ئەمڕو یەکشەممە لە پارێزگای سلێمانی بەرێوە چوو، بریار درا كە سبەی دووشەممە، دەست بكرێت بە هەڵدانەوەی چەند گۆڕێکی بەكۆمەڵی سنووری پارێزگای هەڵەبجە.

سەبارەت بە بەشداربووانی كۆبوونەوەكە و بەرنامەی كاری تیمە هاوبەشەكان، سەرپەرشتیاری گۆڕە بەكۆمەڵەكان لە وەزارەتی كاروباری شەهیدان، پەری نووری عەزیز رایگەیاند،كۆبوونەوەكە بە ئامادەبوونی نوینەری وەزارەتەكانی بەرگری و مافی مروڤ و ژینگە و تەندروستیی عێراق و تەندروستی و كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان لە سلێمانی بەرێوە چوو و تێیدا بڕیار لەسەر پلانی كاركردن لە ژمارەیەك گۆڕی بەكۆمەڵ درا كە لە دۆڵەمەڕ و ئەحمەدئاوا و خێڵی حەمە بوونیان هەیە، لەگەل گۆڕە بەكۆمەڵەكەی خانەقین كە دوای تەواوبوونی هەڵدانەوەی ئەوانەی هەڵەبجە کار لەوەی خانەقینیشدا دەکرێ.

زیاتر گوتی، "لەو كۆبوونەوەیەدا کارەکان بەسەر چەند تیمێکدا دابەش كرا بە جۆرێک، سەرەتا وەزارەتی بەرگری پشكنین بۆ گۆڕەكان دەكات بۆ دڵنیابوونی زیاتری كیمیاییبوونی روفاتەكان، هەرچەندە ئەو تیمانە لە ساڵی رابردوو رووی سەرەوەی ئەو گۆڕانەیان نۆڕیوە و دڵنییا بوون لە كیمیایینەبوونی رووفاتەكان، بەڵام بۆ دڵنیایی و سەلامەتی گیانی تیمەكان و کارکردن لەسەر قووڵایی گۆڕەکان، ئینجا تیمە هاوبەشەكان دەست دەكەن بە هەڵدانەوەیان."

پەری نوری عەزیز ئەوەشی روون كردەوە كە "تیمەكان تەنها كار لەسەر ئەو گۆڕانە دەكەن كە خانەوادەكانیان رەزامەندییان لەسەر هەڵدانەوەیان نیشان داوە و دوای هەڵدانەوەیشی لە ژمارە و رەگەز و تەمەنەكان لە رێگای كەناڵەكانەوە بڵاو دەكەینەوە."

فوئاد عوسمان

 

هەواڵی پەیوەندیدار