٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی دکتۆر سەعدی مالح دەکات

سەرچاوە: KDP.info

بۆ بنەماڵەی نووسەری کۆچکردوو، دکتۆر سەعدی مالح

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی نووسەر و ڕۆشنبیری دیاری سریانی دکتۆر سەعدی مالح ـمان پێ گەیشت، بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکارتان دەکەین و هاوبەشی خەمتانین.

دکتۆر سەعدی مالح، نووسەرێکی دیاری سەر ئاستی هەرێمی کوردستان و عێراق بوو و وەک هەمیشە کاری لەسەر کولتووری پێکەوەژیانی ئایینەکان و قووڵترکردنەوەی گیانی لێبووردەیی دەکرد، بە بۆنەی کۆچی دواییەوە لە خوای مەزن داواکارین خوالێخۆشبوو بخاتە بەر ڕەحمەتی خۆی و سەبر و ئارامییش بە خانەوادەكەتان ببەخشێت.

 

انا لله وانا الیه راجعون

دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان

1-6-2-14

 

هەواڵی پەیوەندیدار