٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی،دیاریی بەسەر منداڵانی كەمپەكاندا دابەش دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە بۆنەی رۆژی جیهانی منداڵانەوە، لە كامپی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان، دیاریی جۆراوجۆری بەسەر200 منداڵی كەمئەندامد دابەش کردا.

ئەمڕٶ یەکشەممە لە درێژەی كار و چالاكییە بەردەوامەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەبۆنەی 1/6 رۆژی جیهانی منداڵانەوە، دیاریی جۆراوجۆر و جلوبەرگی بەسەر 120 منداڵی كەمئەندامدا دابەش کرد، هاوکات لە كامپی دارەشەكران لە رٍێگەی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە، ئاهەنگێكیش بۆ منداڵانی كەمپەكە ساز دا، هەروەها لە كەمپی باسرمە بە هەمان بۆنەوە دیاری و جلوبەرگ بەخشرایە 70 منداڵانی كەمئەندامی كەمپەكە، جگە لە سازكردنی ئاهەنگێكی خنجیلانە بەبۆنەی جەژنی جیهانی منداڵانەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار