ئه‌مڕۆ ئاسمانەڕێی نێوان وڵاتی توونس و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه

هەولێر-KDP.info- ئه‌مرۆ بۆ یه‌كه‌مین جار ئاسمانەڕێی نێوان وڵاتی توونس و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێته‌وه و سبه‌یش كۆربه‌ندیی ئابووریی نێوان هه‌ر دوولا به‌ڕێوه ده‌چێت.
سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی هه‌ولێر، دارا جه‌لیل خه‌یات به كوردستان تی ڤی راگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ له رێوره‌سمێكدا بۆ یه‌كه‌مین جار ئاسمانەڕێی نێوان توونس و هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه كه تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر له خاوه‌نكار و بازرگانی توونسی سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.
بەپێی ڕێککەوتنی نێوان هەردوو لایش هه‌فتانه دوو گه‌شتی هاتوچۆ له‌نێوان توونس و هه‌ولێردا ده‌بێت كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی پته‌كردنی په‌یوه‌ندییه‌كان.
خه‌یات گوتیشی، سبه‌ی كۆربه‌ندی ئابووریی نێوان هه‌رێمی كوردستان و توونس سەعات 10 له شاری هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت كه تیایدا باس له ره‌وشی ئابووری و ده‌رفه‌رتی وه‌به‌رهێنان له نێوان هه‌ردوولادا ده‌كرێت.




