محەممەد كەمال: ماددەی 140 جێبەجێ نەكرێت، هەڵوێستمان دەبێت

هەولێر- KDP.info- بەرپرسی لقی 3ـی پارتی دیموكراتی كوردستان دەڵێت، ئەگەر ماددەی 140 جێبەجێ نەكرێت، لە خانەقینەوە تا زاخۆ هەڵوێستی جیددی بەرانبەر بە بەغدا وەردەگرن. ئەوەش ڕوون دەكاتەوە كە بەغدا خۆی لەو ماددە دەستوورییە دەدزێتەوە.
بەرپرسی لقی 3ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە كەركووك محەممەد كەمال، بۆ KDP.infoگوتی: "دەبێت ئەم جارە بابەتی ماددەی 140 لەگەڵ بەغدا بە جیددی یەكلا بكرێتەوە، چونكە تا ئێستا ئەوەی كورد و كەركووكییەكان چاوەڕوانیان كردووە لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا بووە، ئێستاش كە بەغدا خۆی لە جێبەجێكردنی ئەو ماددەیە بدزێتەوە، لە زاخۆەوە تا خانەقین هەڵوێستمان دەبێت، بە جۆرێك بە جێبەجێنەكردنی چەند بژاردەیەكمان لە بەردەمدایە كە لە كاتی خۆی ئاشكرای دەكەین، چونكە هەڵوێستەكە بە هەرێمی كوردستانەوە پەیوەستە."
گوتیشی: "كوردستان تەحەمولی مەركەزییەتی بەغدا ناكات كە بەم شێوە ڕەفتار لەگەڵ ماددەی 140 بكات، بۆیە ئێمە بە دیار بەغداوە ڕاناوەستین كەی ئارەزووی هەبێت بڵێت ئەو كاتە دەست دەكەم بە هەنگاوەكانی جێبەجێكردنی ئەو ماددە دەستوورییە."
كارزان هەورامی




