٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كەرخی ئاڵتی بەرماغ: پشگیری لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەكەین

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- KDP.info- سكرتێری پارتێكی توركمانی باس لە سیاسەتی نەوتی هەرێمی كوردستان دەكات و دەڵێت، لە پێناو سەربەخۆیی ئابووریی كوردستاندا، پشگیری لە سیاسەتی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم دەكەن.

سكرتێری بزووتنەوەی دیموكراتی توركمان كەرخی نەجمەدین ئاڵتی بەرماغ، لەبارەی فرۆشتنی نەوتی كوردستانەوە بۆ KDP.infoگوتی: "ئەو مێژووەی كوردستانی پێدا تێپەڕ بووە، بریتی بووە لە گەیشتن بە ئازادییەكان، یەكێك لەوانە ئازادیی ئابوورییە لە هەرێمی كوردستاندا. ئێستا ئەو هەنگاوەی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان و حكوومەت و پێكهاتەكانی كوردستان، بە هەنگاوێكی پیرۆز دەزانین، هەروەها هەنگاوێكی جیددییە بۆ بەدەستهێنانی ئازادیی سیاسی و ئابووری و جوگرافیی كوردستان."

بەرماغ هەروەها ئاماژەی دا: "پێمان وایە فرۆشتنی نەوت لە كوردستانەوە بۆ بەندەرەكانی ئەورووپا و لەوێیشەوە بۆ دەرەوە، مافێكی زۆر سرووشتیی خەڵكی كوردستانە، دەبێت ئەو نەوتە بفرۆشرێت بۆ چاككردنی ژیانی خەڵكی كوردستان، لە هەمان كاتدا فرۆشتنی ئەو نەوتە، شتێك نییە دژی لایەنێك بەكار بهێنرێت، بەڵكوو بۆ خۆشگوزەرانیی خەڵكی كوردستان و هەرێمی كوردستانە و وەكو خۆمان پشتیوانی و پشگیری ئەو لایەنانە دەكەین كە دەستیان بەم پرۆسەیە كردووە و بە دەسكەوتێكی گرینگی دەزانین".

گوتیشی: "پێمان وایە پێشووتر ئەگەر هەندێك لایەن پشگیریی ئەو پرۆسەیان نەدەكرد بەرچاوڕوونییان نەبوو، بەڵام دوای ئەوەی سەرۆكی حكوومەتی كوردستان ڕوونكردنەوەی دا و سەرۆكی حكوومەت هاتە پەرلەمان و ئەو شتانەیان بە ڕێكوپێكی ڕوون كردەوە، ئەوانیش بە هەمان شێوە بڕوایان هێناوە و پشگیری لەو هەنگاوە دەكەن."

كارزان هەورامی   

هەواڵی پەیوەندیدار