٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

شوان محەمەد تەها: بڕیاردان لە یاسا گرینگەكان كێشەگەلێكی سیاسی چارە دەكەن

سەرچاوە: KDP.info

ئەندامێكی پەلەمانی عێراق لە هاوپەیمانیی كوردستانی، داوای لە ئەنجوومەنی نیشتیمانیی عێراق كرد بڕیار لە یاسا گرینگەكان بدات و دەریانبچوێنێت كە دەبنە هۆی چارەکردنی هەندێكی كێشە هەڵپەسێردراوەكان.

شوان محەمەدتەها ئەندامی پەلەمانی عێراق لە هاوپەیمانیی كوردستانی، بە پەیامنیری راگەیاندووە: كە ژمارەیەك یاسای گرینگ و پێویست هەن هێشتا بڕیاریان لە بارەوە نەدراوە و دەرنەچوێندراون، نموونەی یاسای نەوت و غاز، یاسای حیزبەكان، یاسای كۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و یاساكانی پێوەست بە بواری ئەمنییەوە كە بڕیارلێدانیشیان پێویستیی بە ڕێككەوتنی سیاسیی نێوان لیستەكان هەیە.

بە بڕوای ئەو ئەندامەی هاوپەیمانیی كوردستانی، بڕیاردان و دەرچواندنی ئەو یاسایانە ڕۆڵێكی گەورە لە كۆتاییهێنان بە زۆرێك لە كێشەكانی نێوان لایەنە سیاسییەكان و هەروەها حكوومەتی هەرێمی كوردستان و بەغدایش دەهێنێت، بە تایبەت یاسای نەوت و غاز.

هەواڵی پەیوەندیدار