بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵانەوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی دیاریی بەسەر منداڵاندا دابەش کرد
__2014_05_31_h14m38s2__BA.jpg)
هەولێر-KDP.info- دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵانەوە دیاریی جۆراوجۆری بەسەر منداڵاندا دابەش کرد و ئاهەنگێكی خنجیلانەیشی بۆ منداڵانی كەمپی ئاكرێ ساز دا.
ئەمڕۆ شەممە، لە درێژەی كارو چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە كەمپی ئاوارەكانی رۆژئاوای كوردستان لە ئاكرێ، بەبۆنەی رۆژی جیهانی منداڵانەوە، دیاریی جۆراوجۆر بەسەر منداڵانی كەمپەكەدا دابەش کرا.
هەڵمەتەكە لە رێگەی ناوەندی جەلادەت بەدرخان بە هاوكاریی نووسینگەی مافی مرۆڤی كەمپی ئاكرێ و رێكخراوی یونیسێف بەرێوە چوو و، پاش دابەشكردنی دیارییەكان، ئاهەنگێكی خنجیلانە و پێشانگایەكی وێنەكێشانیان بۆ منداڵانی كەمپی ئاكرێ كردەوە.
لەلایەكی دیكە لە كامپی قوشتەپە، ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە هەڵمەتێكدا 750 سێتی نانخواردنی بەخشی.

_(2)__2024_05_14_h16m6s41__ER.jpg)

__2024_01_03_h15m1s20__ER.jpg)
