٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای خێرخوازیی بارزانی سێ خانوو بۆ سێ خانەوادەی هەژاری شاری سلێمانی کڕی

سەرچاوە: KDP.info

سلێمانی-KDP.info-  دەزگای خێرخوازیی بارزانیدا لە شاری سلێمانی و لە مەراسیمێكدا، 3 خانووی بەخشییە 3 خانەوادەی هەژاری شاری سلێمانی، كە خێزانێكیان لە ژێر خێوەتدا دەژیان.

ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە شاری سلێمانی، پاش كۆكردنەوەی زانیاری لەسەر سێ خێزانی هەژاری ئەو شارە، لە مەراسیمێكی شایستەدا بە ئامادەبوونی گەورەنووسەری ناوداری دۆستی کورد، ئیسماعیل بێشكچی و جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، مووسا ئەحمەدو بەرپرسانی حیزبی و حكوومی و خاوەن كۆمپانیاكانی ئەو شارە، كلیلی سێ خانوویان دا بە سێ خانەوادەی هەژاری شاری سلێمانی كە لەسەر ئەركی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و سەرمایەدارانی شارەكەوە كڕدرابوون.

جێگری سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، مووسا ئەحمەدرایگەیاند: هەروەك پێشتر ئاگادار كراینەوە لەوەی خێزانێك لە شاری سلێمانی لەژێر خێوەتدا ژیان دەگوزەرێنن، ئێمە وەكو دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە پێویستمان زانی رێوشوێنی خۆمان بگرینە بەر لەپێناو چارەسەركردنی گرفتی ئەو خێزانە هەژارە، بۆیە دواتر لە رێگەی ئۆفیسی دەزگاوە لە شاری سلێمانی توانرا بە هەماهەنگی لەگەڵ خاوەن كۆمپانیاكانی ئەو شارە توانیمان (3) خانوو بۆ (3) خانەوادەی هەژاری شاری سلێمانی بكڕین و لێرەدا لە مەراسیمێكدا كلیلی خانووەكانیان وەك دیاری پێ ببەخشین.

هەواڵی پەیوەندیدار