عەبدوڵا گوول: نەوتی هەرێمی کوردستان بەپێی دەستوور دەفرۆشرێ

هەولێر- KDP.info- سەرۆککۆماری تورکیا،عهبدوڵا گوڵ لەبارەی فرۆشتنی نەوتی هەرێمی كوردستانەوە گوتی، لە دەستووری عێراقیدا چیی باس کرابێ بەو شێوەیە مامەڵە دەکرێ و هیچ کاتێ دەستووری عێڕاقی پێشێل ناکرێ.
سهرۆکكۆماری توركیا، عهبدوڵا گوول لە میانەی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکدا کە لە زانكۆی هارڤارد کەنەدی له ئهمەریكا ڕێک خرابوورایگەیاند "هاتنی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆ بەندەری جەیهان هیچ پێچەوانەی دەستووری عێراق نییە، بەڵكو بەگوێرەی برگە و یاساكانی دەستووریشە".
گول گوتیشی "ئەو هەناردەكردنە هەر بەو شێوەیە دەمێنێتەوە، چونكە هیچ شتێكی تێدا نییە كە لەگەڵ دەستووری عێراقدا نەگونجێت."
گوول باسی لەوەش کرد کە ئەوان وەک تورکیا خوازیارن عێراق سەقامگیر بێ و سەرچاوەکانی خۆی بۆ گەلی خۆی بە کار بهێنێ و گەلانی عێراق وەک کەسوکاری نزیکیان وان.
سهرۆکكۆماری توركیا لە بەشێکی دیكهی قسهكانیدا ئاماژەی دا کە لە عێڕاقدا بەهۆی نەبوونی سەقامگیریی سیاسی، هێشتا نەتوانراوە هەندێ یاسای بنەڕەتی لە پەرلەمان پهسهند بكرێن.ئەو یاسای نەوت و غازیشی بە نموونە هێنایەوە و گوتی: "گفتوگۆ لەبارەی ئەوەی چۆن داهاتی نەوتەکە دابەش بکرێ لە ئارادایە، وزە دەبێ بە کار بهێنرێ، تورکیایش لەگەڵ ئیدارەی ههرێمی كوردستانی عێراق، هەوڵی ڕەوانەکردنی ئەو نەوت و گازە دەدات بۆ ناو ئەورووپا. لەم نێوەندەدا، دەستووری عێراق پەیڕەو دەکرێ، بەپێێ دەستووری عێراقی حکوومەتی ناوهندی لەسەدا 84ی داهاتی نەوتەکە دەبات و ئەوەی دیكهش بۆ ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەبێ، واتە بە هیچ جۆرێ دەستووری عێراقی پێشێل نهكراوه."




