پترۆسێلتیک لە کارکردن لە کۆڵینی بیرەنەوت بێهیوا نەبووە

هەولێر-ڕۆیتەرز-KDP.info- کۆمپانیای پترۆسێلتیک کە کاری گەڕانە بەدوای نەوت و غازدا، دوێنێ هەینی نوێترین کاری هەڵکەندنی بیرەنەوتێکی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند و گوتی کە نەیتوانیوە بڕی نەوتی پێویستی تێدا بدۆزێتەوە.
کۆمپانیاکە هاوکات کارکردنی لە هەڵکەندنی بیرە نەوت لە هەریەک لە وڵاتانی میسر و ڕۆمانیایش بە هەمان شێوەی بیرەنەوتەکەی هەرێمی کوردستان لە ئاست چاوەڕوانییەکانی نەبوو.
سەرۆکی جێبەجێکاری کۆمپانیای پترۆسێلتیک، بریان ئۆکاسین ڕایگەیاند "ئەنجامی پشکنینی ئەو بیرەنەوتانە هیوابەخش نەبوون، بەڵام زانیاریی زۆری پێ داین کە بۆ کاری داهاتوومان."
کۆمپانیاکە کە بنکەی سەرەکی لە دبلنە، دەڵێت، لە ئێستادا چاویان بڕیوەتە بیری شیرین 1 لە هەرێمی کوردستان و وەهایش بڕیارە لە یۆنیۆ-حوزێران تێیدا دەست بەکارکردن بکرێت کە ڕەنگە 150 ڕۆژیش بخایەنێت.




