٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕیفراندۆم لە کوردستان ساز بدرێت، چاودێری نێودەوڵەتییش بەشدار دەبن

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیاند، کە دانانی ئاڵای کوردستان لە ڤاتیکان و لە پایتەختی وڵاتانی دیکەی ئەورووپا پەیامێک بوو بۆ ئەوانەی دژی گەلی کوردستان رادەوەستن. ئەو گوتیشی ئەگەرچی هێشتا نەگەیشتوونەتە ئەو قۆناخە، بەڵام ئەگەر ئەوە روو بدات ریفراندۆمەکەیاسایی و دەستووری دەبێت و چاودێری نێودەوڵەتیشی بۆ دەهێنن.

 

 فوئاد حوسێن، کە ئەندامی شاندی یاوەری سەرۆکی هەرێمی کوردستان، مەسعود بارزانییە لە گەشتی ئەورووپایدا، لە شاری رۆمای پایتەختی ئیتاڵیاوە بە رووداوی ڕاگەیاندووە کە "ئەوە پەیامێک بوو بۆ هەمووان. پەیامێک بوو بۆ گەلی کوردستان و دانپێدانان بوو بە ئازادی و ئیدارەکەی گەلی کوردستان هەیەتی، هەروەها پەیامێکیش بوو بۆ ئەوانەی دژی گەلی کوردستان رادەوەستن".

 فوئاد حوسێن گوتیشی "پەیامەکە ئەوەبوو کە قەت کەس ناتوانێ باز بدات بەسەر داخوازییەکانی هەرێمی کوردستان. چونکە هەرێمی کوردستان بووەتە فاکتەرێکی گرنگ لە عێراق و لە ناوچەکە."

 فوئاد حوسێن جارێکی دیکەیش بابەتی ئەنجامدانی ریفراندۆمی لە کوردستان هێنایەوە بەرباس و گوتی: "هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەو قۆناخە، بەڵام ئەگەر ئەوە روو بدات ریفراندۆمەکەیاسایی و دەستووری دەبێت و چاودێری نێودەوڵەتیشی بۆ دەهێنین."

هەواڵی پەیوەندیدار