٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سیناریۆیەکی ڕژێم و پەیەدە بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئاشکرا کرا

سەرچاوە: KDP.info

رۆژئاوای کوردستان-تایبەت بەkdp.info-  ئەندامی لیژنەی مەرکەزیی پارتی دیموکراتی کوردستان سووریا، د.کاوە ئازیزی سیناریۆیەکی ڕژێمی بەشار ئەسەد بە هاوکاریی پارتی یەکێتیی دیموکرات(پەیەدە) ئاشکرا دەکات بەوەی کە ڕۆژی وەرگرتنەوەی بڕوانامەی قوتابیان کە خراوەتە هەمان ڕۆژی دەنگدان و وەک پێشمەرجیش، هەر باوکێک بەشداری لە هەڵبژاردن نەکات بڕوانامەی منداڵەکانیان پێ نادرێتەوە.

 

ئەندامی لیژنەی مەرکەزیی پارتی دیموکراتی کوردستان سووریا، د.کاوە ئازیزی دەڵێت، تا ئێستا 75سندووقی دەنگدان لە قامیشلۆ دانراون و گوشارێکی زۆریش لەسەرھاووڵاتیان ھەیە، بۆ ئەوەی بەشداری لە ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا بکەن.

ئەندامی لیژنەی مەرکەزیی پارتی دیموکراتی کوردستان سووریا، د.کاوە ئازیزی، بۆ kdp.info گوتی: رژێمی سووریا بە ھاوکاریی پەیەدە، پلانێکیان داناوە بۆئەوەی زۆرترین خەڵک بەشداری لە ھەڵبژاردندا بکەن، ئەویش رۆژی ھەڵبژاردن بڕوانامەی قوتابیان دەدرێتەوە و پێویستە باوکی قوتابیان بچن دەنگی خۆیان بدەن ئەوکات بروانامەی منداڵەکانیان دەدرێتەوە، بەپێچەوانەوە بروانامەکانیان نادرێتەوە.

د.کاوە ئازیزی گوتیشی: ئێمە وەکو ئەنجوومەنی نیشتیمانیی کوردی ھەڵوێستی خۆمان راگەیاندووە، کە بە ھیچ شێوەیەک ئەنجامەکان قبووڵ ناکەین و رەتی دەکەینەوە، چونکە بەشار ئەسەد تاوانبارە و دژی مرۆڤایەتییە.

ئەو جەختی کردەوە، "پەیەدە نەک ھاوکاریی رژێمی سووریا دەکات، بەڵکو بەشێکە لە رژێم و بەکرێگیراوی ئەوانە."

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار