قه‌داسه‌تی پاپا و سه‌رۆك بارزانی کۆ بوونەوە

ڤاتیکان-KDP.info- لە کۆبوونەوەی نێوان قەداسەتی پاپا فرا‌نسیسی یه‌كه‌م و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانیدا، پێکەوەژیانی پێكهاته ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌كان لە هەرێمی کوردستان و ڕەوشی مەسیحییەکانی عێراق و ئەوانەیشی کە لە سووریاوە پەنایان بۆ هەرێمی کوردستان هێناوە خرانە بەر باس و قەداسەتی پاپا، سیاسەت و هەوڵە مرۆییەکانی حکوومەتی هەرێمی برز نرخاند.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی30/5/2014 قه‌داسه‌تی پاپا فرا‌نسیسی یه‌كه‌م پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانیكرد.
له دانیشتنێكی تایبه‌تدا، كه زیاتر له نیو سەعاتی خایاند قه‌داسه‌تی پاپا باسی له‌وه كرد، كه ئه‌و هه‌ر له زووه‌وه به‌دواداچوونی بۆ دۆزی كورد كردووه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ش ئاگاداری هه‌موو ئه‌و كاره‌ساتانه‌یه، كه به درێژایی قۆناغه‌كان به‌سه‌ر گه‌لی كوردستاندا هاتوون.
هه‌ر له‌و دانیشتنه تایبه‌ته‌دا ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كوردستان كرد بۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا هه‌رێمی كوردستان پێی گه‌یشتووه، به تایبه‌تی كه هه‌رێمی كوردستان بووەته هه‌رێمێكی ئارام بۆ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له وڵاتانی دیكه‌ی وه‌كو سووریاوه په‌نایان بۆی هێناوه، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و مه‌سیحیانه‌ی له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق له‌ژێر هه‌ڕه‌شه و توندوتیژیه‌وه ناچار بوونه شوێن و زێدی خۆیان جێ بهێڵن و روو له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، كه له لایه‌ن حكوومه‌ت و خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستانەوە یارمه‌تییان پێشكه‌ش ده‌كرێ.
قه‌داسه‌تی پاپا هاوکات ده‌ستخۆشی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ ئه‌و سیاسه‌ته‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر هه‌موو پێكهاته ئایینی و مه‌زهه‌به‌كان هه‌یه و هیوای خواست كوردستان و گولی كوردستان هه‌میشه له ئارام و خۆشگوزه‌رانیدا بێت.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانیباسی له پره‌نسیپی لێبورده‌یی كرد، كه له كوردستان هه‌یه و گوتی: ئه‌و پره‌نسیپه په‌یوه‌ندی به فه‌رهه‌نگی خه‌ڵكه‌كه‌وه هه‌یه، كه له كۆنه‌وه ئه‌و خه‌ڵكه هه‌موویان پێكه‌وه به برایه‌تی ژیاون، كه قوربانیشیان داوه پێكه‌وه قوربانیان داوه، ئێستاش پێكه‌وه له ئازادی‌دا ده‌ژین.
له‌باره‌ی هاتنی په‌نابه‌ران و لێقه‌وماوانی مه‌سیحی بۆ هه‌رێمی كوردستان سه‌رۆك بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌شكردنی یارمه‌تی و خزمه‌تگوزاری بۆ ئه‌وانه‌ی روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه به ئه‌ركی مرۆیی خۆی ده‌زانێ و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌دات بۆئه‌وه‌ی ئه‌وانه پارێزراو بن. هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد، كه پێویسته هه‌موو كه‌سێك بتوانێ له وڵات و زێدی خۆی به ئازادی بژێت، ناكرێ مه‌سیحییه‌كان له‌ژێر گوشاری كوشتن و بڕین وڵاتی خۆیان جێ بهێڵن.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكاندا كۆ بووەوه
هه‌ر ئه‌مڕۆ هه‌ینی30/5/2014 له ڤاتیكان سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانیله‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان، پیترۆ پارۆلینكۆ بووەوه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك ته‌وه‌ر خرانە بەر باس كه په‌یوه‌ندییان هه‌بوو به ره‌وشی سیاسیی عێراق به گشتی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی. یه‌كێك له‌و ته‌وه‌رانه قسه‌كردن بوو له‌سه‌ر بارودۆخی عێراق دوای هه‌ڵبژاردنی مانگی رابردوو، هه‌روه‌ها ژماره‌ی لێقه‌وماوانی مه‌سیحی خرایه‌روو، كه ئێستا له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین، هه‌ر په‌یوه‌ست به‌و ته‌وه‌ره باس له بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی و گوزه‌رانیان كرا، كه چۆن هه‌رێمی كوردستان توانیویه‌تی یارمه‌تییان بدات و ده‌رفه‌ت بڕه‌خسێنێ قوتابیان درێژه به خوێندنیان بده‌ن، هه‌ر له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا باس له ئازادیی خواپه‌رستی له هه‌رێمی كوردستان كرا، كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌موو له رێوره‌سمی ئایینی و خواپه‌رستیی خۆیاندا ئازادن.
له كۆتایی دیداره‌كه‌شدا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڤاتیكان سوپاسگوزاری گه‌لی كوردستانی كرد و ده‌ستخۆشی ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی لێ كردن، كه گه‌لی كوردستان پێوه‌ی پابه‌ندن و رێگه به هه‌موو پێكهاته‌كان ده‌دات به ئازادی بژین و باوه‌ش ده‌كاته‌وه بۆ لێقه‌وماوانی مه‌سیحی، كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه.




