ئاڵای کوردستان لە پاڵ ئاڵای ئیتالیا و یەکێتیی ئەورووپا دانرابوو... پێشوازیی ئیتاڵیا له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان جیاوازتر و فەرمی بوو

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ هه‌ینی له باڵا‌خانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، لەو شوێنەی کە لێیەوە وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا، فێدریكا مۆگۆڕینی پێشوازی لە سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی کرد، ئاڵای كوردستان، ئاڵای عێراق، ئاڵای ئیتاڵیا و ئاڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا دانرابوون، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ئاڵای كوردستان داده‌نرێ. هەر لەوێوە سەرۆک بارزانی ڕایگەیاند، ئه‌مجاره به راشكاوی له گفتوگۆكاندا له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه‌كاندا باس له‌و كێشانه ده‌كرێن، كه ده‌ستكردی به‌غدان و، پێویسته هه‌موویان چاره‌سه‌ر بكرێن گوتیشی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكاریانه جێبه‌جێ نه‌كران، سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان بۆ گه‌لی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه خۆی بڕیار له‌سه‌ر ئاینده و په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بدات."
له دیداری نێوان سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئیتالیادا سه‌ره‌تا باس له‌و په‌یوه‌ندیانه كرا، كه له نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌ن. وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیانه، كه نه‌ك هه‌ر له بواری ئابووری و بازرگانیدا ماونه‌ته‌وه، بەڵكو له بواری سیاسییش په‌ره‌سه‌ندنیان به خۆوه بینووه، كه له‌م نزیكانه‌دا ئیتاڵیا ئه‌و نوێنه‌رایه‌تییه‌ی خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه بۆ كۆنسووڵگه‌ری و به ره‌سمی كۆنسووڵگه‌ریی خۆی له پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه.
هه‌ر له‌و دیداره‌دا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا باسی له گرینگیی ئه‌و په‌یوه‌ندیانه له ئێستا و ئاینده‌دا كرد. پاشان گفتوگۆ له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی عێراق و پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق و رۆڵی كورد له‌و پرۆسه‌یه‌دا كرا. دواتر له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له ره‌وشی پێكهاته‌كانی كوردستان و په‌نابه‌ران به گشتی و په‌نابه‌رانی سووریا به تایبه‌تی كرا، هه‌روه‌ها باس له ره‌وشی ئه‌و مه‌سیحیانه كرا، كه له به‌شه‌كانی دیكه‌ی عێراق بوونه‌ته قوربانیی توندوتیژی و له هه‌رێمی كوردستانیش باوه‌شیان بۆ كراوه‌ته‌وه. له‌مڕووه‌وه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا وێڕای ده‌ستخۆشیكردن له‌و سیاسه‌ته گوتی: هیوادارین ئێمه‌ش وه‌كو ئیتاڵیا بتوانین یارمه‌تیی ئێوه بده‌ین، كه ئه‌و خه‌ڵكه له وڵاتی خۆیان بمێنن و به‌ره‌و وڵاتی دیكه كۆچ نه‌كه‌ن. له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا گفتوگۆ له‌باره‌ی ره‌وشی سیاسی و رۆڵی كورد و ئاینده‌ی سووریا كرا.
له لای خۆیه‌وه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانیباسی له هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه گه‌لی كوردستان و هێزه سیاسییه‌كانی به یه‌كهه‌ڵوێستی ده‌چنه ناو پرۆسه‌ی گفتوگۆكردن له‌گه‌ل هێزه سیاسییه‌كانی عێراق بۆئه‌وه‌ی بتوانین حكوومه‌تێكی نوێ پێك بهێنین. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی خسته‌روو، كه ناكرێ گه‌لی كوردستان ده ساڵی دیكه ئارام بگرێ بۆ جێبه‌جیكردنی داواكارییه ره‌وا و ده‌ستوورییه‌كان.
سەرۆک بارزانی ڕاشیگەیاند، ئه‌مجاره به راشكاوی له گفتوگۆكاندا له‌گه‌ل هێزه سیاسییه‌كاندا باس له‌و كێشانه ده‌كرێن، كه ده‌ستكردی به‌غدان، پێویسته هه‌موویان چاره‌سه‌ر بكرێن و داواكاریی گه‌لی كوردستانیش له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا جێبه‌جێ بكرێن، كه له لایه‌ن لیژنه‌ی گفتوگۆی هه‌رێمی كوردستان دیار ده‌كرێ و گوتی: "ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكاریانه جێبه‌جێ نه‌كران، سه‌ركردایه‌تیی سیاسی كوردستان بۆ گه‌لی كوردستان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆئه‌وه‌ی له رێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه خۆی بڕیار له‌سه‌ر ئاینده و په‌یوه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بدات."
شایه‌نی باسه له ژووری كۆبوونه‌وه چوار ئاڵا دانرابوون، ئه‌وانیش ئاڵای كوردستان، ئاڵای عێراق، ئاڵای ئیتاڵیا و ئاڵای یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بوون، كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیتاڵیا ئاڵای كوردستان داده‌نرێ.




