سەرۆک بارزانی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتالیا و پاپا فرانسیسدا کۆ بووەوە

ئیتالیا-KDP.info- پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆهەینی،سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، فێدریكا مۆگیرینی كۆ بوونەوە و تێیدا ڕەوشی هەنوکەیی عێراق و ناوچەکەیان خستە بەر باس.
لە كۆبوونەوەكەی نێوان سەرۆک بارزانی و وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیادا، پەیوەندییە دووقۆڵییەكان بە گشتیی و پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانیشیان بە تایبەت تاوتوو کرد.
حكوومەتی ئیتاڵیا 400 پرۆژەی وەبەرهێنانی لە هەرێمی كوردستاندا هەیە و چاوەڕوان دەکرێت هەوڵی زیاتریش بدرێت بۆ ئەوەی پێوەندییەکان لەسەر هەموو ئاستەکان برە پێ بدەن.
داهاتووی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و قەیرانی سووریایش تەوەرێکی دیکەی کۆببونەوەکەی نێوان سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوی ئیتالیا بووە.
دوێنێ پێنجشەممەیش سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە درێژەی گەشتەكەیدا بۆ وڵاتانی ئەورووپایی گەیشتە وڵاتی ئیتاڵیا و لەگەڵ سەرۆكی ئەنجوومەنی پیرانی ئەو وڵاتەدا کۆ بووەوە، دوای كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆیشی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا، سەردانی ڤاتیكانی كرد و لەگەڵ پاپا فرانسیسدا كۆ بووەوە.




