لە کۆبوونەوەیاندا لەگەڵ سەرۆک بارزانی، سێناتی ئیتاڵیا سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی هەرێمی كوردستانیان به‌رز نرخاند

ئیتالیا-KDP.info- پاش کۆبوونەوەی لەگەڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیتاڵیادا، سەرۆکی هەێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سێناتی ئیتاڵیا كۆ بووەوه، كه له ئه‌ندامی حزبه جوداكانی ئیتاڵیا پێك هاتووه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌رباره‌ی ره‌وش و پێشهاته‌كانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه وتارێكی پێشكه‌ش كرد. دواتر وه‌ڵامی سه‌رجه‌م ئه‌و پرسیارانه‌یشی دایه‌وه، كه له لایه‌ن به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه ئاراسته‌ی كران ده‌رباره‌ی ئاینده‌ی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا و ره‌وشی په‌نابه‌رانی سووریا له هه‌رێمی كوردستان و ره‌وشی مه‌سیحییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و مه‌سیحیانه‌ش كرا، كه له‌به‌ر خراپیی بارودۆخی ئه‌منی له ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه روویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه و باس له سیاسه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر مه‌سیحییه‌كان كرا و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و سیاسه‌ته په‌یوه‌ندی به‌و فه‌ر‌هه‌نگی لێبورده‌یی و پێكه‌وه‌ژیانه‌وە هه‌یه، كه له كوردستان هه‌یه.
لای خۆیانه‌وه سه‌رۆك و ئه‌ندامانی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سێناتی ئیتاڵیا ئه‌م سیاسه‌ت و هه‌ڵوێسته‌ی كوردستانیان به‌رز نرخاند و گوتیان: ئه‌مه نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه، كه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان بۆچوونێكی واقیعی ده‌رباره‌ی ره‌وشی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه هه‌یه.




