"داواكارییەکان جێبه‌جی نه‌كرێن، گه‌لی كوردستان بژارده‌ی دیكه‌ی هه‌یه" سه‌رۆك بارزانی لەگەڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیتاڵیادا کۆ بووەوە

ئیتالیا-KDP.info- سەرۆکی هەێمی کوردستان، مەسعوود بارزانی، لە کۆبوونەوەیدا لەگەڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیتاڵیادا باسی له ئایینده‌ی عێراق و ئه‌و سیناریۆیانه كرد، كه له‌وانه‌یه روو بده‌ن و جه‌ختی كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی خۆی ده‌دات بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی، كه له‌گه‌ل ده‌ستووری عێراقدا بگونجێ، "بەڵام ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكاریانه‌ی هه‌ن جێبه‌جی نه‌كرێن، گه‌لی كوردستان بژارده‌ی دیكه‌ی هه‌یه."
پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/5/2014 سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیتاڵیا، پیرۆ گراسۆ پێشوازی له سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی و شاندێكی یاوه‌ری كرد، كه پێكهاتبوو له دكتۆر فوئاد حوسێن سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان، فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، خالید جه‌مال ئه‌لبێر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاروباری مه‌سیحییه‌كان له وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی و رێزان قادر نوێنه‌ری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ئیتاڵیا.
له دیدارێكدا سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی پیرانی ئیتاڵیا خۆشحاڵی خۆی به‌و دیداره و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیتاڵیا و هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی. پاشان له‌باره‌ی بارودۆخی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌دا كۆمه‌ڵێك پرسیاری كرد، هه‌ر له‌و دیداره‌دا ئاماژه‌ی به هه‌ڵبژاردنی 30ی نیسانی رابردوو دا، كه له عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو. هه‌روه‌ها باسی له پێكهێنانی حكوومه‌تی عێراق كرد.
دواتر سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، كه له هه‌رێمی كوردستان لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ گفتوگۆكردن له‌گه‌ڵ هێزه سیاسیه‌كانی عێراق پێكهاتووه به مه‌به‌ستی پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێی عێراق.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له رۆڵی كۆمپانیاكانی ئیتاڵیا له هه‌رێمی كوردستاندا كرد، كه له دامه‌زراندنه‌وه‌ی باری ئابووریی كوردستاندا رۆڵیان هه‌بووه. هه‌ر له‌و دیداره‌دا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان باسی له ئایینده‌ی عێراق و ئه‌و سیناریۆیانه كرد، كه له‌وانه‌یه روو بده‌ن و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵی خۆی ده‌دات بۆ گه‌یشتن به‌و ئه‌نجامه‌ی، كه له‌گه‌ل ده‌ستووری عێراقدا بگونجێ و گوتی: ئه‌گه‌ر ئه‌و داواكاریانه‌ی هه‌ن جێبه‌جی نه‌كرێن، گه‌لی كوردستان بژارده‌ی دیكه‌ی هه‌یه.




