٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

هەنگاوی بەجیهانیکردنی نەوتی کوردستان بەڕێوەیە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر-KDP.info-  ئەندامێکی پەرلەمانی کوردستان سەرباری ئەوەی کە پشتگیریی تەواوی بۆ سیاسەتی حکوومەتی هەرێم لە بواری وزەدا ڕادەگەیەنێت، دەشڵێت، "بە ناردنەدەرەوەی هەنگاوی بەجیهانکردنی نەوتی کوردستان دەست پێ دەکات."

دوای ئەوەی لەسەر داخوازی خۆی نێچیرڤان بارزانی لەسەر قەیرانی مووچەی هەرێم ڕوونکردنەوەی دا، لە ئێستادا پەرلەمان چاوەڕوانی وەڵامی حکوومەتە لەم بارەوە هیڤا میرحاج ئەندامی پەرلەمانی کوردستان بۆKDP.infoگوتی: "ئێمە وەکو پەرلەمان 26پرسیارمان ئامادە کردبوو ئاراستەی حکوومەتمان کرد هەرئەو پرسیارانە بوون کە خەڵک دەیانکرد، ئەویش پەیوەندی بەو قەیرانە ئابوورییەوە هەیە کە ئێستا بەهۆی بەغداوە ڕوویداوە، بەپێی یاسایش بۆیان هەیە لە ماوەی 15 ڕۆژدا شیکاری بۆ پرسیارەکان بکەن و وەڵاممان بدەنەوە و دەکەوێتەوە سەر وەزارەتەکان کە بۆئەوەی وەڵامی پەرلەمانتاران بدەنەوە."

گوتیشی: "لەگەڵ هاتنی بۆ پەرلەمان نێچیرڤان بارزانی کۆمەڵێک وەزیری لەگەڵ خۆیدا هێنا و، چاوەڕێی ئەوە دەکەین وەڵامی پرسیارەکانمان بدرێتەوە".

ئەو پەرلەمانتارە نیشاردەوە کە پێشبینیی ئەوەیان نەدەکرد سەرۆکوەزیران، نێچیرڤان بارزانی خۆی دەستپێشخەری ئەوە بکات و بێتە پەرلەمان، بەڵام بە هاتنی بۆ پەرلەمان کە نوێنەرایەتیی هاوولاتیانی کوردستان دەکات، ڕوون کۆمەڵێک پرسی ڕوون کردنەوە و جۆرێک لە دڵنیایی با ئاراستەی پێشکەوتن و خۆشگوزەرانیی زیاتر دا.

دەربارەی ئەو دەنگۆیانەیش کە گوایە سەرۆکی حکوومەت لە ڕوونکردنەوەکەیدا زۆرتر لەسەر پرسی وزە هەڵوەستەی کردووە و نەثڕژاوەتە سەر قەیرانی دارایی هیڤا میرحاج گوتی: "داهاتی کوردستان لەسەر نەوتە، کە عێراقیش بودجەمان بۆ نانێرێت ئەوە وای کردووە کە ئێمە دەست بکەین بە فرۆشتنی نەوت، لێرەوە نەوتی ئێمە لە بازارەکانی جیهان کێبڕکێ پەیدا دەکات و وا بڕوات دەتوانێت بچێتە بازاڕی جیهانییەوە، لێرەوە کوردستان ئیکۆنۆمی بەرز دەبێتەوە و ئەو کاتە پشت بە پارەی نێردراوی عێراق نابەستین، بۆیە ڕوونکردنەوەکەی سەرۆکی حکوومەت کاتێک لە زۆرتر لە بابەتی وزە ورد دەبێتەوە، ئەو کاتە ڕاستەوخۆ ئەو بابەتە بەشێکە لە چارەسەرکردنی قەیرانە داراییەکەیش."

 

هەواڵی پەیوەندیدار