٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بە گوێرەی دەنگەكانیان كورسییان پێ نەدراوە.. پارتی لە هەولێر و مووسڵ سكاڵای تۆمار كردووە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info-  پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ و هەولێر تێبینیی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەیە و لای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانیش سكاڵای تۆمار كردووە.

سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە هەولێر كرمانج عەبدوڵڵا، بۆ kdp.infoگوتی: ئێمە وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان لەسەر ئەنجامەكان تێبینیمان هەیە، چونكە ستەممان لێ كراوە و ئەگەر بەپێی دەنگەكان بێت، پێویستە كورسیی زیاتر بەدەست بێنین، بەڵام كورسیمان كەمی كردووە و بە گوێرەی دەنگەكانمان كورسیمان پێ نەدراوە.

كرمانج عەبدوڵڵا گوتیشی: لە بارەی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانیشەوە ئێمە تێبینیمان هەیە و بەڵگەی زۆریشمان هەیە كە لایەنێكی سیاسی ساختەكارییەكی زۆری كردووە، بە تایبەت لە قەڵادزێ و كۆیە و پشدەر، بۆیە رەنگە سكاڵا لەسەر ئەوەش تۆمار بكەین و لە هیچ دەنگێكی خۆمان خۆش نابین.

لای خۆیشییەوە كارگێڕ و بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ سەعید مەمووزینی، بە kdp.infoـی ڕاگەیاند: ئێمە لە مووسڵ 185 هەزار دەنگمان هێناوە، بۆیە بەپێی ئەو دەنگانە بێت پێویستە حەوت كورسی بەدەست بێنین، بەڵام شەش كورسیمان پێ دراوە كە ئەمەش ستەمە كۆمسیۆن لە ئێمەی كردووە، لەبەر ئەم هۆیەشە سكاڵامان تۆمار كردووە.

مەمووزینی گوتیشی: ئێمە لەسەر ئاستی پارێزگای مووسڵ وەكو پارتی دیموكراتی كوردستان یەكەم بووین، چونكە لیستی موتەحیدون ئیئتیلافی پێك هێنابوو ئینجا 12 كورسییان بە دەست هێناوە، بەڵام ئەگەر بە حیزب بێت ئێمە لە مووسڵ یەكەم بووینە.

ئەمەش لە كاتێكدایە كە ئەمڕۆ كۆتا ڕۆژە كە كۆمسیۆنی هەڵَبژاردنەكان بۆ پێشكەشكردنی سكاڵاكان لە لایەن ئەو قەوارە سیاسیانەوە دیاری كردووە كە تێبینییان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكان هەیە.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار