نوێنەرێکی کورد : مالکی هەوڵدەدات پرسى لێسەندنەوەی متمانه له بیر لایه‌نه‌كان بباته‌وه
نوێنەرێکی کورد لەئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت, بۆئەوەی پرسی لێسەندنەوەی متمانە لەبیری لایەنەکان بباتەوە ، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵدەدات بارودۆخەکە هێوربکاتەوە.
ئاشكراشیكرد كه مالکی هەوڵ دەدات پەیوەندی بەگشت لایەنەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی بکات.
ئازاد ئەبوبەکر ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە ئاژانسی پەیامنێری راگەیاند:"بێگومان لەم دوایانەدا نوری مالکی هەوڵدەدات رەوشەکە هێوربکاتەوە تا ئەندازەیەک, وا‌بکات پرسی لێپرسینەوەو متمانەلێوەرگرتنەوە لەبیری لانەکان بباتەوە یاخود وا‌بکات هیچ نەبێت ئەو دەستپێشخەریە نەکەن ، هەر بۆیە هەوڵدەدات پەیوەندی بەهەموولایەنەکانەوە بکات.
ئه‌بوبه‌كر گووتی:"یەکێک لەکێشەکانی نێوان لیستی عێراقیەو دەوڵەتی یاسا بابەتی جێگری سەرۆک وەزیرانی عێراق ساڵح موتڵەگ بوو، بۆیە مالکی هەوڵدەدات پەیوەندیەکان ئاسایی بکاتەوەو بێتەوە سەرکارەکەی خۆی ، چەند جارێک لەگەڵی كۆبۆته‌وه، دوێنیش داوایکردوە پرسی لێسەندنەوەی متمانەکەی کەپێشکەشی پەرلەمانی کردبوو، بیکشێنێتەوە.
ئەندامەکەی ئەنجومەنی نوێنەران ئاماژەی بۆئەوەشکرد:"ئەمە مانای ئەوەنییە کێشەکانی نێوان دەوڵەتی یاسا‌و عێراقییە بەکۆتا هاتبێت چونکە ڕۆژانە قەیرانی نوێ لەعێراق دروستدەبێت ، هەمیشەش بەردەوامن بەڵام بەشێوەیەکی گشتی دەکرێت بڵێین ڕەوشەکە هەندێک جیاوازی هەیە لەگەڵ چەند مانگێک پێش ئێستا‌و هێدی هێدی بەرەو خاوبونەوە دەڕوات بەڵام مانای چارەسەرکردنی کێشەکان نییە."
دواى كۆبونه‌وه‌كه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كوتله‌كانى نێو ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق ، موحسن سه‌عدون و شوان محه‌مه‌د ته‌ها ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق رایگه‌یاند كۆبونه‌وه‌كه له سه‌ر داواكارى سه‌رۆك وه‌زیران بووه و ناوه‌ڕۆكى كۆبونه‌وه‌كه‌ش تاوتوێى دوو پرس كران و ئه‌وانیش بریتى بوون له " ڕووداوه‌كانى سووریا و كاریگه‌ریه‌كانى له سه‌ر عێراق و هه‌روه‌ها تاوتوێكردنى كێشه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و له‌شكركێشیه‌كه‌ى سوپاى عێراق.
دواى كۆبونه‌وه‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق نورى مالیكى له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كوتله‌كان و جه‌ختكردنه‌وه له سه‌ر ته‌نگژه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا و پرسى جوڵاندنى سوپاى عێراقى بۆ ناوچه دابرێنراوه‌كان، ئیئتیلافى عێراقییه به سه‌رۆكایه‌تى ئه‌یاد عه‌للاوى مالیكى به هه‌وڵى تواندنه‌وه‌ى كێشه‌كان و شێواندنى به سوود وه‌گرتن له‌و ته‌نگژه سیاسیه و به‌رزكردنه‌وه‌ى دروشمى نیشتمانى تۆمه‌تباركرد.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌ندامى ئیئتیلافى عێراقییه ته‌لال زه‌وبه‌عى له لێدوانێكى ڕۆژنامه‌وانیدا بۆ ڕۆژنامه‌ى حه‌یات دووپاتى كرده‌وه نورى مالیكى ده‌یه‌وێت ته‌نگژه‌ى نێوان هه‌رێم و به‌غدا بۆ تواندنه‌وه‌ى كێشه‌كانى دیكه و شێواندیان به‌كاربهێنێت و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیه‌كانى نێوان عێراقییه و هاوپه‌یمانێتیان له‌گه‌ڵ كورده‌كان بپچڕێنێت.
زه‌وبه‌عى گووتیشى مالیكى و هاوپه‌یمانى نیشتمانى له ڕێگه‌ى به‌رزكردنه‌وه‌ى دروشمى نیشتمانى و ده‌رخستنى خودى مالیكى له ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن به‌وه‌ى كه پارێزه‌رى عێراقییه‌كانه سوود له‌م ته‌نگژه‌ى ئێستا سوود وه‌رده‌گرن.
له به‌شێكى دیكه‌ى لێدوانه‌كه‌یدا ته‌لال زه‌وبه‌عى سه‌باره‌ت به پرسى جوڵاندنى سوپاى عێراقى له لایه‌ن مالیكیه‌وه رایگه‌یاند هاوپه‌یمانى نیشتمانى و نورى مالیكى و ئه‌م دۆسیه‌یان له لایه‌ك بۆ فشارخستنه سه‌ر عێراقییه و له لایه‌كى دیكه‌ش بۆ ڕووپۆشكردنى ئه‌و ته‌نگژه سیاسیه‌ى كه له وڵات هه‌یه به‌كارهێناوه و هه‌روه‌ها ده‌شیانه‌وێت له ڕێگه‌ى پرسى جوڵاندنى هێزه‌وه و پرسه‌كانى شه‌راكه‌تى نیشتمانى و چاكسازى ڕاسته‌قینه و ڕیشه‌یى بۆ ڕه‌وشى وڵات له بیر بكه‌ن و ڕونیشیكرده‌وه كه مالیكى زێده‌ڕۆیى به پرسى جوڵاندنى هێزه‌وه ده‌كات و ده‌یه‌وێت خۆى له كێشه‌كان بدزێته‌وه و بیانشێوێنێت.




