٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پەرلەمان لە كوشتنی ژنە 15 ساڵانەكە دەکۆڵێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر- تایبەت بە KDP.info- ئەمڕۆ لیژنەی بەدواداچوونی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی كوشتنی ژنە 15 ساڵانەكە سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد و لەگەڵ لایەنە پەوەندیدارەكان كۆ بووەوە، ئەندامێكی ئەو لیژنەیەش دەڵێت، لە سەردانەكەیاندا دەكەوتووە كە هەموو رێكارێكی یاسایی لە بارەی كوشتنی ئەو ژنەوە گیراوەتە بەر.

ئەندامی لیژنەی بەدواداچوونی پەرلەمانی كوردستان نازم هەركی، بۆ kdp.infoگوتی: ئەمڕۆ لیژنەكەمان سەردانی پارێزگای دهۆكی كرد و لەگەڵ پارێزگار و بەڕێوەبەری بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ئافرەتان كۆ بووینەوە و توانیمان تەواوی زانیارییەكان بە دەست بێنین و بۆمان دەكەوت كە تەواوی رێكارە یاساییەكان لە بەرانبەر كوشتنی ئەو ژنە گیراوەتە بەر.

نازم هەركی ڕوونیشی كردەوە: هەندێك لە تۆمەتباران دەستگیر كراون و بەشێكیش تاوەكو ئێستا دەستگیر نەكراون و لایەنە پەیوەندیدارەكانیش سەرقاڵی دەستگیركردنیانن.

هەركی زیاتر گوتی: لیژنەكە كە لە نوێنەری لیژنەكانی ئەوقاف و مافی مرۆڤ و بەرگری لە ئافرەتان و ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان پێك هاتبوو، دوای ئەوەی لە سەردانەكەمان دەگەڕێینەوە، راپۆرتێك ئامادە دەكەین و تێیدا ئەنجامەكان ئاراستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی كوردستانی دەكەین..

پێش چەند رۆژێك لە كۆمەڵگای كەڵەكچی ژنێكی 15ساڵان لە لایەن مێردەكەیەوە كوژرا، ئەمەش كاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

بڵند ئیبراهیم

هەواڵی پەیوەندیدار