پێنج تیرۆریستیش دەستگیر كران.. ئەفسەرێك و پێنج هاووڵاتی لە مووسڵ كوژران

مووسڵ - تایبەت بە KDP.info– ئەمڕۆلە پارێزگای مووسڵ لە ئەنجامی دوو كردەوەی تیرۆرستیدا، ئەفسەرێك و پێنج هاووڵاتیی توركمان كوژران.
بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ، سەعید مەمووزینی بۆ KDP.INFOگوتی: ئەمڕۆ لە گوندی شەمسیاتی سەر بە ناحیەی نەمرود كە (5كم) لە مووسڵ دوورە، كۆمەڵە چەكدارێكی نەناسراو هێرشیان كردە سەر چاپخانەیەك، كە پێنج هاووڵاتیی توركمانی تێدا بوو و هەر پێنجیان كوشتوون.
سەعید مەمووزینی گوتیشی: هەر ئەمڕۆ لە ناوچەی حەمام عەلیل تیرۆرستان هێرشیان كردە سەر ماڵی ئەفسەرێك بە پلەی مقدەم و كوشتیان.
مەمووزینی هەروەها ئاماژەی دا: لە هەڵمەتێكی گەڕان و پشكنینی هێزە ئەمنییەكانیشدا لە شاری مووسڵ، پێنج تیرۆرست دەستگیر كران، كە لە لایەن دادگاوە داوا كرابوون.
بڵند ئیبرهیم




