٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی 26ـی باڵەكایەتی: پارتی لە چۆمان یەكەمە

سەرچاوە: KDP.info

هەولێر - KDP.info-بەرپرسی لقی 26ـی پارتی دیموكراتی كوردستان لە چۆمان، ئاماژە بە سەركەوتنی پارتی لە هەڵبژاردنەكان لەو دەڤەرەدا دەكات و دەشڵێت: "پارتی لە چۆمان یەكەمە".

دوای راگەیاندنی ئەنجامە نافەرمییەكانی دەنگدانی 30ـی نیسان بۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و ئەنجوومەنی پارێزگاكان، لە هەندێك لە دەزگاكانی راگەیاندن ئەوە بڵاو كرایەوە كە گوایە دەنگەكانی پارتی دیموكراتی كوردستان لە باڵەكایەتی كەمی كردووە و بۆ ریزبەندی دووەم دابەزیوە، لەو بارەیەوە بەرپرسی لقی 26ـی گوڵانی پارتی دیموكراتی كوردستان عەبدولڕەحمان مەلارەسووڵ، بە KDP.infoـی راگەیاند: دەڤەری باڵەكایەتی كە لە قەزای چۆمان و شارەدێكانی سمیلان، گەڵاڵە، قەسرێ و حاجی ئۆمەران پێك دێت، سەرجەم ئەو ناوچانە شوێنی خەباتی سەرەتا و لەمێژینەی هەردوو شۆڕشی مەزنی ئەیلوول و گوڵانی پێشكەوتووخوازن و دانیشتووانی ناوچەكەش خاوەن شەهیدی یەكەم چەخماخەی هەردوو شۆڕشن، بۆیە نە پارتی و نە خەڵكەكەشی ئەو رابردووە لە بیر ناكەن.

گوتیشی: "رۆژێك دوای هەڵبژاردن چەند دەزگایەكی راگەیاندن ئەوەیان بڵاو كردەوە كە گوایە لە دواهەڵبژاردندا كە 30ـی نیسانی مانگی رابردوو بۆ هەردوو ئەنجوومەنی نوێنەرانی عیراق و پارێزگاكان ئەنجام درا، رێژەی دەنگدەری پارتی لە دەڤەری باڵەكایەتی دابەزیوە و بەو هۆیەشەوە پارتی دیموكراتی كوردستان ریزبەندی یەكەمی لە دەست داوە و هاتووەتە ریزبەندی دووەم، بەڵام ئێمە نەمانویست وەڵامی هیچ لایەنێك و میدیاش بدەینەوە تا دەرەنجامی كۆتایی لە لایەن كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانەوە بۆ رای گشتی رادەگەیەندرێت، بۆیە دواجار دەركەوت كە پارتی وەك هەمیشە توانیویەتی لیستی براوەی یەكەم بێت و زۆرینەی دەنگەكانی ئەو ناوچەیەی بە دەست هێناوە".

 

هەواڵی پەیوەندیدار