٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
دەزگاکانی پارتی

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی ساڵیادی پەخشی تۆڕی میدیایی رووداو پیرۆز دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هەولێرkdp.info--دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان، ساڵیادی پەخشی تۆڕی میدیایی رووداو پیرۆز دەكات و ڕایدەگەیەنێت: "هیوادارین ئەو نموونە نوێیەی لە ژیانی میدیایی كوردستاندا پێشكەشتان كردووە، هەرچی زیاترە بەرەو پێشەوەی ببەن و روو لە هەڵكشانی زیاتر بكەن".

 

ئەمەیش دەقی پیرۆزبایینامەكەیە:

 

بەڕێز بەرێوەبەری گشتیی تۆری میدیایی رووداو

بەڕێزان بەڕێوەبەری بەش و ژوورەكان

كارمەندانی ئازیز

بە بۆنەی ساڵیادی پەخشی تەلەڤزیۆن و رادیۆ لە تۆڕی میدیایی رووداو، پیرۆزبایی گەرمتان لێ دەكەین و هیوادارین برەو بە پێشكەوتن و بزاوتی پرۆفیشیناڵانەی تۆڕەكەتان بدەن و ئەو نموونە نوێیەی لە ژیانی میدیایی كوردستاندا پێشكەشتان كردووە، هەرچی زیاترە بەرەو پێشەوەی ببەن و روو لە هەڵكشانی زیاتر بكەن.

سەركەوتوو و سەرفراز بن و نموونەتان زیاتر بێت كە رووی گەشاوەی ئازادیی رۆژنامەگەری و رادەربڕین لە پرۆسەی سیاسی و كۆمەڵایەتیی كۆمەڵگای كوردستاندا نیشان دەدەن.

دەزگای رۆشنبیری و راگەیاندنی پارتی دیموكراتی كوردستان

29/5/2014          

 

هەواڵی پەیوەندیدار