٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەكەكە بۆسە بۆ سەرۆكی پارتێكی كوردی دادەنێت و دەیڕفێنێت

سەرچاوە: KDP.info

توركیا - KDP.info-سەرۆكی گشتیی هوداپار رایگەیاند، درەنگانی شەوی رابردوو بەرپرسی لیجەی پارتەكەیان لە لایەن چەكدارانی پەكەكەوە ڕفێنراوە.

سەرۆكی گشتیی پارتی دۆزی ئازاد (هوداپار كە پارتییەكی كوردیی ئیسلامییە) یاپێجیئۆغڵو، رایگەیاند كە درەنگانی شەوی رابردوو چەند چەكدارێكی پەكەكە بەرپرسی هوداپاری ناوچەی لیجە ئەرجان ئالپ ئەرسەلانیان ڕفاندووە.

یاپێجیئۆغڵو گوتیشی: "شەوی رابردوو كاتێك ئەرجان ئاڵپ ئەرسەلان دەیەوێ بگەڕێتەوە ماڵەوە، چەند چەكدارێكی پەكەكە كە بۆسەیان بۆ دانابوو، ئۆتۆمبێلەكەیان راگرتووە و ئەرجانیان دەستگیر كردووە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە".

سەرۆكی گشتیی پارتی دۆزی ئازاد داوای لە بەدەپە كرد كە بەپەلە هەوڵ بۆ رزگاركردن و ئازادكردنی ئەو بەرپرسەی هوداپار بدات. هەڕەشەی ئەوەیشی كردووە كە ئەگەر شتێك بە سەر ئەرجاندا بێت، ئەوا دەبێ پەكەكە بەرپرسیارەتی بگرێتە ئەستۆ، چونكە وەڵامی هوداپار زۆر توند دەبێت.

هیوا ئەردەلان

 

هەواڵی پەیوەندیدار