فازل میرانی: پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان هێشتا گفتوگۆی لەسەر دەکرێ

هەولێر-KDP.info- سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، فازل میرانی رایگەیاند،بابەتی پێدانی جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە یەکێتی ھێشتا گفتوگۆی لەسەر دەکرێ.
لە مەراسیمی پێدانی دکتۆرای فەخری بە گەورەنووسەری تورک، ئیسماعیل بێشکچی لە زانکۆی سەڵاحەددینی شاری ھەولێرکە دوێنێ چوارشەممە ساز درا، لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەوانان فازڵ میرانی ئاماژەی بە رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان یەکێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان کرد و با بایەخ ناوی برد، بەڵام گوتیشی کە، رەنگە وردەکارییەکانی لەگەڵ پێشهاتە تازەکان پێویستی بە پێداچوونەوە هەبێ وجەختیشی کردەوە: "ئێمە و یەکێتی ھەردوولا پێویستمان بە ھاوکاری یەکتر ھەیە."
هاوکات لەبارەی ئەوەوە کە لایەنێکی کوردی بیەوێ بەشداری لە حکوومەتی عێراق بکا، میرانی گوتی: "لایەنەکان بە لێژنەیەک بڕیار دەدەن و ھەموو حیزبەکان لای سەرۆکی ھەرێم وەعدیان داوە لە ئیجماعی کوردی دەرنەچن."
لە ئانادۆڵەوە




