سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشته ئیتاڵیا

هەولێر-KDP.info- له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ئه‌وڕووپا، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی گه‌یشته رۆمای پایته‌ختی ئیـتاڵیا.
بڕیاره له رۆژانی داهاتوودا له ڤاتیكان چاوی به قه‌داسه‌تی پاپا فرانسیس بكه‌وێ، هه‌ر له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له گه‌وره‌به‌رپرسانی حكوومه‌تی ئیتاڵیا و فاتیكاندا كۆ ده‌بێته‌وه و لەگەڵیاندا په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه و په‌یوه‌ندیی دوو قۆڵیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیتاڵیا دەخاتە بەر باس.
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مەسعوود بارزانی چەند ڕۆژێکە سەردانی فەرمیی بۆ ئەورووپا ساز داوە و هه‌ینیی ڕابردوویش،له كۆشكی ئه‌لیزێ، سه‌رۆككۆماری فه‌ڕه‌نسا، فرانسوا هۆڵاند پێشوازی لێ كرد.




