سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى سوریا : له سوریای داهاتوودا به‌شێوه‌یه‌كی ده‌ستوری مافی كورد ده‌سته‌به‌ر ده‌كرێت

له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا ، عبدولباست سه‌یدا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى سوریا كه له‌شارى هه‌ولێر ئه‌نجامى دا له‌ده‌ستپێكدا سوپاسگوزارى ئاراسته‌ى به‌ڕێز مه‌سعود بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان كرد به‌وه‌ى هه‌موو لایێكى له كوردستان كۆكردونه‌ته‌وه .
هاوكات باسى له‌و سته‌مه زۆره‌ش كرد كه ده‌سه‌ڵاتدارانى ئێستاى سوریا به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكى سڤیلى سوریا ئه‌یكه‌ن و رۆژانه چه‌ندین هاوڵاتى به گوله‌ى ئه‌و رژیمه ئه‌بنه قوربانى ، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ش شه‌رعیه‌تى له‌ده‌ست داوه .
له‌به‌شێكى دیكه‌ى كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا سه‌یدا ئه‌وه‌ى راگه‌یاند كه دوێنى كۆبونه‌وه‌یه‌كى هاوبه‌شى توركیا‌و كوردستان و ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى سوریا و ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كوردانى سوریا به‌رێوه‌چوو تێیدا باسمان له پرسه هه‌نوكویه‌كانى سوریا كرد .
ئه‌وه‌ش ده‌پات كرایه‌وه كه ده‌بێ مافى گشت پێكهاته جیاوازه‌كانى سوریا بدرێت و ناكرێ هیچ لایه‌ك بێبه‌ش بكرێن به‌شێكى دیكه‌ى كۆبونه‌وه‌كه‌ش گفتوگۆكردن بوو له‌سه‌ر پرسى كورد له‌توركیاو دانانى میكانیزمێكى چاك تا كێشه‌ى كوردانیش له توركیا چاره‌سه‌ر بكرێت.
هه‌ر له‌كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌دا عبدالباست سه‌یدا گوتى " كه‌س ئینكارى بونى كورد له سوریا ناكات ، هاوكات راشیگه‌یاند نه ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى كوردانى سوریا‌و نه هیچ هێزێكى كوردى داواى جودا بونه‌وه‌ى نه‌كردوه.
به‌رزكردنه‌وه‌ى ئاڵاى كوردستان له ناوچه كوردنشینه‌كان گوزارشت به‌خشه به‌وه‌ى كورده‌كان به‌شدارن له‌و شۆرشه‌و ده‌بێ مافه‌كانیان ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن .
له‌كۆتایى كۆنگره رۆژنامه‌وانیه‌كه‌شدا عبدالباست سه‌یدا سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى نیشتیمانى سوریا گوتى ئێمه پابه‌ند ده‌بین به به به‌رنامه‌ى نشتیمتنیمان كه له‌نێوى دا مافى هه‌موو لایێك پارێزراوه .




