گوشاری ئەمەریکامان لەسەر نییە... نێچیرڤان بارزانی: مالیکی بە كورد ده‌ڵێ ئێوه به‌شێك نین له عێراق

هەولێر-KDP.info- له كۆنگره‌یه‌كی هاوبه‌شى ڕۆژنامه‌وانیدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مان، نێچیرڤان بارزانى دەربارەی پرسی فرۆشتنی نەوت ڕایگەیاند، "ئه‌مه‌ریكا گوشاری بۆ هیچ لایه‌نێك نه‌هێناوه و له ڕاستیدا نه گوشاری بۆ ئێمه هێناوه و نه بۆ توركیایش." گوتیشی "ئه‌وه كورد نییه عێراق دابه‌ش ده‌كات، ئه‌وه‌ی عێراق دابه‌ش ده‌كات مامه‌ڵه‌ی خراپی نووری مالیكییه و ئه‌و عێراق دابه‌ش ده‌كات، نه‌ك ئێمه. ئه‌و كه ئاماده بێت بڵێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نانێرم، كه به‌پێی یاسا ئه‌و مووچه‌خۆرانه به‌شێكن له عێراق، له‌وه‌دا په‌یامی ئه‌و بۆ كورد ڕوون و ئاشكرایه و پێی ده‌ڵێ بۆ خۆتان چ ده‌كه‌ن بیكه‌ن، چونكه ئێوه به‌شێك نین له عێراق."
سەرۆکوەزیران پێوەست بە سەردانەکەیشی بۆ پەرلەمانی کوردستان گوتی، "ده‌بێ په‌رله‌مان وه‌كو ده‌زگایه‌كی چاودێرى و به‌پێی یاسا ڕۆڵی خۆی ببینێت و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌یه بۆ لێپرسینه‌وه و لێپێچینه‌وه له لایه‌ن په‌رله‌مان وه‌كوو ده‌زگایه‌كی شه‌رعیی هه‌رێمی كوردستان.
نێچیرڤان بارزانی له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووساندا ڕایگه‌یاند كه په‌رله‌مانی كوردستان شێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدای دیاری كردووه له چوارچێوه‌ی عێراقدا و به سیسته‌مێكی فیدراڵی و ئه‌وه له ده‌ستووری عێراقیشدا هاتووه و تاكوو ئێستاش ئێمه پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ین و هیچ ئه‌جیندایه‌كی نهێنیمان بۆ هیچ مه‌به‌ستێك نییه.
سه‌رۆكوه‌زیران ئاماژه‌یشی دا كه ته‌مه‌ننا ده‌كه‌ن له ئێستا و داهاتوویشدا له‌گه‌ڵ به‌غدا بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك و ئه‌وه له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێم و هه‌موو عێراقه، به‌ڵام به گوته‌ی ئه‌و ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌رگاكان داخران، بێگومان حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و گه‌لی كورد ناتوانێ ده‌ست له‌سه‌ر ده‌ست دابنیشێت و هیچ نه‌كات، بێگومان هه‌وڵ ده‌دات ڕێگه‌ی خۆی بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی پێداویستییه‌كانی هاووڵاتیانی خه‌ڵكی كوردستان دابین بكات.
نێچیرڤان بارزانی ڕوونیشی كرده‌وه "كاتێك له به‌غدا پێمان ده‌گوترێ ئێمه به بڕیاری سه‌رۆكوه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزی چه‌كدار مووچه‌ی ئێوه‌مان بڕیوه، باشه گفتوگۆ له‌و حاڵه‌ته‌دا چ مانایه‌ك ده‌بێت و به‌و شێوازه قسه‌كردنه گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ر چ مانایه‌كی ده‌بێت؟!. ئێمه نه‌وتمان نه‌فرۆشتبوو كه ئه‌و مووچه‌ی ئێمه‌ی بڕیبوو، ئه‌وه سێ مانگه به‌رگه ده‌گرین، به‌ڵام له‌وه زیاتر به‌رگه ناگرین و هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك بۆ دابینكردنی پێداویستییه‌كانی گه‌لی كوردستان ده‌گرینه به‌ر. هه‌موو ئه‌وانه‌ش پاڵپشت به‌و یاسایانه‌ن كه له‌و په‌رله‌مانه به‌ڕێزه‌وه ده‌رچووه، ئێمه پاڵپشت به‌و یاسانه ئه‌و كاره‌مان كردووه و بێگومان به‌رده‌وامیش ده‌بین."
سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان هاوکات به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند "ئه‌مه‌ریكا گوشاری بۆ هیچ لایه‌نێك نه‌هێناوه و له ڕاستیدا نه گوشاری بۆ ئێمه هێناوه و نه بۆ توركیایش. به ڕای نێچیرڤان بارزانی هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریكا دیاره و ده‌یه‌وێ هه‌موو لایه‌نێك بگه‌نه ڕێككه‌وتنێك، له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌گه‌ڵ ئێمه‌ش هه‌مان هه‌ڵوێستی هه‌بووه."
سه‌باره‌ت به گره‌نتیی توركیایش ڕایگه‌یاند "ئه‌وه ڕێككه‌وتنێكه كه ماوه‌ی دوو ساڵی خایاندووه و واژۆمان كردووه و به دڵنیاییه‌وه ئه‌و ڕێككه‌وتنه ئه‌و گره‌نتییه به هه‌رێمی كوردستان ده‌دات كه دڵنیا بێت هیچ ئاسته‌نگێك بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه پێش نایه‌ت."
سه‌رۆكوه‌زیران سه‌باره‌ت به كوشتنی ئافره‌ته 15 ساڵانه‌كه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌ڵه‌كچیش به ڕۆژنامه‌نووسانی ڕاگه‌یاند "وه‌كوو پره‌نسیب ئێمه دژی هه‌موو توندوتیژییه‌ك دژی ئافره‌تانین و له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌دڵنیاییه‌وه زۆر به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و ڕووداوه ده‌كه‌ین كه له هه‌موو نه‌ریتێكی ئاینیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه دووره، هه‌ر بۆیه حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زۆر به جددی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و كه‌یسه و كه‌یسه‌كانی دیكه‌ش ده‌كات و پێداگره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌بێ سنوورێك بۆ توندوتیژی به‌رامبه‌ر ژنان له هه‌رێمی كوردستان دابنرێت و هه‌موو ڕێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ستبه‌رسه‌ركردنی تاوانباران و هێنانیان بۆ به‌رده‌م دادگا بگرێته به‌ر."
هه‌ر له‌سه‌ر پرسی كوشتنی دونیای 15 ساڵان له كۆمه‌ڵگه‌ی كه‌له‌كچی سه‌رۆكی په‌رله‌مانیش ڕایگه‌یاند "ئه‌و ڕووداوانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ڕوو ده‌ده‌ن به پاساوی نامووس و نامووسپارێزییه‌وه، ئێمه له په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ست به شه‌رمه‌زاری و ئابڕووچوونێكی گه‌وره ده‌كه‌ین له‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌رامبه‌ر ئافره‌تانی هه‌رێم ده‌كرێت. هه‌روه‌ها گوتى ئه‌وه‌ی جێگه‌ی شه‌رمه‌زارییه ئه‌وه‌یه ئه‌و كارانه، دڕندانه و وه‌حشیگه‌رییانه‌ن كه به‌رامبه‌ر ئافره‌تان ده‌كرێت، نه‌ك ئه‌و هۆكارانه‌ی كه ئافره‌تانیان له‌سه‌ر ده‌كوژرێن."
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆنگره ڕۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا و له وه‌ڵامی ڕۆژنامه‌نووساندا نێچیرڤان بارزانی ڕایگه‌یاند "سیاسه‌تی واقیعبینیی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ده‌گه‌ینه ئه‌و قۆناغه‌ی بتوانین مووچه و پێداویستییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی دابین بكه‌ین. ئاشكرایشی كرد ئه‌وه‌ی ئێستا بۆ به‌نده‌ری جیهانی ده‌نێرین، نزیكه‌ی 100 هه‌زار به‌رمیله و به‌رده‌وامیش ده‌بین له ناردنی نه‌وت و بۆ مه‌سه‌له‌ی به‌غداش سیاسه‌تی ئێمه ئه‌وه‌یه بگه‌ینه چاره‌سه‌رێك له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو ده‌رگاكان داخران، بێگومان ئێمه‌ش به‌رده‌وام ده‌بین. ئه‌وه له 100 هه‌زاره‌وه ده‌ست پێده‌كات و ده‌كرێ به 250 هه‌زار به‌رمیل له ڕؤژێكدا و هیواشی خواست هه‌تا كۆتاییی ساڵ ڕۆژانه 450 هه‌تا 500 هه‌زار هه‌نارده بكه‌ن."
هاوكات نێچیرڤان بارزانی ڕوونى كرده‌وه كه حكوومه‌تی عیراق تا ئێستا سكالای له سه‌ر حكوومه‌تی هه‌رێم تۆمار نه‌كردووه و ئه‌و سكالایه‌ی له‌سه‌ر توركیایش له نێوان خۆیاندایه و چاره‌سه‌ر ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌یش بكات بێگومان به جیددی وه‌ریناگرن.
سه‌رۆكوه‌زیران سه‌باره‌ت به لێدوانه‌كانی نووری مالیكییش ڕایگه‌یاند "به‌دڵنیاییه‌وه هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ئه‌و مادده ده‌ستوورییه‌یه كه ده‌ڵێ غاز و نه‌وت موڵكی هه‌موو عێراقه، جگه له‌وه‌ش هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندی ئه‌وه‌یه كه 17%ـی بۆ هه‌رێمی كوردستان و 83%ـی دیكه‌شی بۆ هه‌موو عێراق ده‌بێت، تاكوو ئێستاش هه‌رێمی كوردستان ده‌یه‌وێ كێشه‌كه له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام پرسیاری من له هه‌موو گه‌لی عێراق ئه‌وه‌یه بۆ پرسیار ناكه‌ن كه ته‌نیا كه‌سێك له به‌غدا به چ یاسا و مافێك مووچه‌ى هاووڵاتیانی عێراقی ده‌بڕێت؟!"
نێچیرڤان بارزانی گوتیشی "ئه‌وه كورد نییه عێراق دابه‌ش ده‌كات، ئه‌وه‌ی عێراق دابه‌ش ده‌كات مامه‌ڵه‌ی خراپی نووری مالیكییه و ئه‌و عێراق دابه‌ش ده‌كات، نه‌ك ئێمه. ئه‌و كه ئاماده بێت بڵێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان نانێرم، كه به‌پێی یاسا ئه‌و مووچه‌خۆرانه به‌شێكن له عێراق، له‌وه‌دا په‌یامی ئه‌و بۆ كورد ڕوون و ئاشكرایه و پێی ده‌ڵێ بۆ خۆتان چ ده‌كه‌ن بیكه‌ن، چونكه ئێوه به‌شێك نین له عێراق."
هه‌روه‌ها گوتی: "ئێمه پابه‌ندی ده‌ستووری عێراقین و به‌وپێیه‌ش ده‌ستوور میكانیزم و چوارچێوه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و عێراقی دیاری كردووه كه له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی و فیدرالییه و تائێستاش بڕیاری دیكه له‌هه‌رێم نییه. جه‌ختیش له‌وه كرده‌وه كه دیاریكردنی مافی چاره‌ی خۆنووسین بۆ كورد مافی خۆمانه، به‌ڵام له چوارچێوه‌ی سیسته‌مێكی فیدرالیدا له‌ناو عێراقێكی یه‌كگرتوودا و هه‌تا ئێستاش ئه‌وه سیاسه‌تی ئێمه‌یه."
ئەم کۆنگرە ڕۆژنامەوانییە پاش ئەوە دێت کە سه‌رله‌بانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 28ى مایسى 2014، سه‌رۆكوه‌زیرانى هه‌رێمى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى په‌رله‌مانى كوردستانى كوردستانى كرد و له لایه‌ن سه‌رۆكى په‌رله‌مان، د. یووسف محه‌مه‌د سادق و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، جه‌عفه‌ر ئیبراهیم و سكرتێری په‌رله‌مان، فه‌خره‌دین قادرعارفه‌وه پێشوازى لێ كرا.
له دیدارێكدا سه‌رۆكوه‌زیران پیرۆزبایى ده‌ستبه‌كاربوونى له سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مانى كوردستان كرد و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستن، هه‌روه‌ها دووپاتى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئه‌وپه‌ڕى هاوكارى و هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانى كوردستاندا ده‌كات و هه‌میشه بۆ هه‌موو پانگهێشت و لێپرسینه‌وه و وه‌ڵامدانه‌وه‌ى هه‌ر پرسیارێكى په‌رله‌مان ئاماده‌یه و هیواى خواست هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان په‌رله‌مان و حكوومه‌ت له قۆناغى داهاتوودا ببێته هۆى پێشكه‌شكردنى خزمه‌تى باشتر بۆ هاووڵاتیانى هه‌رێمى كوردستان .
لاى خۆیه‌وه سه‌رۆكى په‌رله‌مان وێڕاى به‌خێرهێنان، سوپاسى ئه‌و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى نێچیرڤان بارزانى كرد كه له‌سه‌ر داواى خۆى ویستوویه‌تى له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان ڕوونكردنه‌وه له‌سه‌ر قه‌یرانى بودجه و كێشه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا و پرسى ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت بدات و ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ى سه‌رۆك وه‌زیرانى به نیشانه و ده‌سپێكێكى باش بۆ كارى داهاتووى حكوومه‌ت و هاوكارى و هه‌ماهه‌نگیى نێوان حكوومه‌ت و په‌رله‌مانى كوردستان له قه‌ڵه‌م دا.
دواى ئه‌وه‌ش له كورته دیدارێكدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكى فراكسیۆنه‌كانى په‌رله‌مانى كوردستان، هه‌ر یه‌كه له سه‌رۆكى په‌رله‌مان و سه‌رۆكوه‌زیران پوخته‌یه‌كیان ده‌رباره‌ى ئامانجى ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌ى سه‌رۆكوه‌زیران پێشكه‌ش كرد و جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه كرایه‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به‌پێى یاسا له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌ى داهاتوودا به نووسین وه‌ڵامى ئه‌و پرسیارانه بداته‌وه كه له لایه‌ن په‌رله‌مانى كوردستانه‌وه ده‌رباره‌ى قه‌یرانى بودجه و پرسى نه‌وت و چه‌ندین پرسى دیكه‌وه ئاراسته‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كراون.
پاشان له ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا له به‌رده‌م په‌رله‌مانى كوردستان، نێچیرڤان بارزانى به درێژى تیشكى خسته سه‌ر پرسى بودجه و قه‌یرانى مووچه و بابه‌تى نه‌وت و پوخته‌یه‌كى له‌سه‌ر مێژووى كێشه‌كان و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنیان له‌گه‌ڵ به‌غدا پێشكه‌ش كرد و ڕوونى كرده‌وه كه حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌یه كێشه‌كه له‌گه‌ڵ به‌غدا له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه چاره‌سه‌ر بكات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرا، ئه‌وا هه‌رێمى كوردستان بژارده‌ى دیكه‌ى هه‌یه و ڕێگه‌ى دیكه ده‌گرێته به‌ر.




