میری ئێزدیان بۆ فازڵ میرانی: ئێمە وەک ئێزدی، پاڵپشتی هەوڵەکانی سەرکردایەتیی کورد دەبین

بەغدا- تایبەت بە KDP.info- میری ئێزدیان بۆ سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، دووپاتی کردەوە کە ئەوان وەک ئێزدی، لە هەموو بورەکاندا پاڵپشتی هەوڵەکانی سەرکردایەتیی کورد دەبن. فازڵ میرانییش جەختی لە پێویستیی هاوکاری و هاوهەڵوێستیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردەوە لە بەرانبەر پرسە نێوخۆییەکان و ئەو گۆڕانکاریانەیش کە دێنە ئاراوە و دەبن بە زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد.
ئەمڕۆ پێنجشەممە و لە بارەگای مەکتەبی سیاسی، فازڵ میرانی پێشوازی کرد لە میری کوردانی ئێزدی، میرتەحسین بەگ. لە دیداری نێوانیاندا، میرانی ڕۆشنایی خستە سەر دۆخی سیاسیی عێراق بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی. هاوکات دواڕووداو و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکە و کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی هەڵبژاردنەکانی خستنە بەر باس.
میرانی پێوەست بە هەڵبژاردن و ئەنجامەکانەوە ڕایگەیاند کە، بە هەوڵ و کۆششی ئەندام و لایەنگرانی پارتیمان، هاوکات پشتیوانیی جەماوەری کوردستان ئەنجامێکی باشمان بە دەست هێناوە."
هەر لە دیدارەکەیدا لەگەڵ میری کوردانی ئێزدی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی، لەبەر ڕۆشناییی ئەنجامەکانی هەڵبژاردن، باسی لە هەنگاوەکانی پێکهێنانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
فازڵ میرانی هاوکات جەختی لە پێویستیی هاوکاری و هاوهەڵوێستیی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان کردەوە لە بەرانبەر پرسە نێوخۆییەکان و ئەو گۆڕانکاریانەیش کە دێنە ئاراوە و دەبن بە زامنی پاراستنی دەستکەوتەکانی گەلی کورد.
لای خۆیەوە میرتەحسین بەگ، وێڕای سوپاسکردنی سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی بەرانبەر بە پێشوازیکردنی، پاڵپشتیی کوردانی ئێزدی لە هەوڵەکانی سەرکردایەتیی سیاسیی کورد بە سەرۆکایەتیی سەرۆک مەسعوود بارزانی لە هەموو بوارێکدا دووپات کردەوە.




