شەش تەقینەوە خورماتوویان هەژاند

خورماتوو-KDP.info- بەرپرسی ئاساییشی خورماتوو ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تەقینەوەی شەش بۆمبی چێنراوەوە لە شارۆچکەی خورماتوو، چوار هاووڵاتی بوونە قوربانی.
رائید فارووق بە KDP.info-ی ڕاگەیاند، لە سەعات(2)ی شەو تا سەعات (4) ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، لە خورماتوو شەش تەقینەوە ڕوویاندا، (4) لە تەقینەوەكان لە گەڕەكی كۆماری و (2) تەقینەوەی تر لە گەڕەكی حوسەین بوون، یەكێك لە تەقینەوەكان ماڵی هاووڵاتییەكی كردە ئەنجام و بەداخەوە (4) لە ئەندامانی ئەو خێزانە بوونە قوربانی.
زیاتر گوتی: هەر لە هەمان كاتدا لە خورماتوو توانرا بۆمبێكی چێنراو پوچەڵ بكرێتەوە .
گوتیشی: ماوەیەكە تیرۆریستان ماڵی هاووڵاتیانی سڤیل دەكەنە ئامانج، بە جۆرێك كردەوە تیرۆریستیەكان زیادیان كردووە و، بوون بە كارێكی ڕۆژانە.
هیوا حوسێن ئەمین




