٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

محەممەد خالیدی: ئەنجوومەنی وەزیران لە پەسەندنەكردنی بودجەی عێراق بەرپرسە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - تایبەت بە kdp.info-بڕیادەری‌ ئەنجوومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق رایگەیاند، حكوومەتی‌ عێراق لە پەسەندنەكردنی‌ بودجەی‌ ساڵی‌ 2014 بەرپرسە، چونكە درەنگ ناردوویەتی‌ بۆ ئەنجوومەنی‌ نوێنەران و هاوكات كێشەی زۆر لە پڕۆژەیاساكەدا هەیە.

بڕیاردەری‌ ئەنجوومەنی‌ نوێنەرانی‌ عێراق محەممەد خالیدی‌، لە كۆنگرەیەكی‌ رۆژنامەوانیدا رایگەیاند كە ئەوەی‌ درەنگكەوتنی‌ پەسەندكردنی‌ بودجە دەگرێتە ئەستۆ، ئەنجوومەنی وەزیرانە نەك ئەنجوومەنی‌ نوێنەران، لەبەر ئەوەی‌ ناتوانێت لە بەردەوامیی‌ كێشە و ململانێكانی‌ كوتلە سیاسییەكاندا، بەو جۆرە تێپەڕێندرێت، ئەمەش سەرەڕای‌ ئەوەی‌ دەنگی‌ پێویستی‌ بۆ نادرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار