نێچیرڤان بارزانى: گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور و دیالۆگ و جێبه‌جێكردنى ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كان، گه‌ره‌نتیى چاره‌سه‌ریى كێشه‌كانى عێراقه

ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 2ى ئابى 2012 نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له ئۆفیسى خۆى له هه‌ولێر؛ پێشوازى له خاتوو لیندال ساكس باڵیۆزی ئوسترالیا له عێراق كرد.
له دیدارێكدا كه فه‌لاح مسته‌فا به‌رپرسى فه‌رمانگه‌ى په‌یوه‌ندییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاماده‌ى بوو، په‌یوه‌ندیى دووقۆلیى نێوان هه‌رێمى كوردستان و ئوسترالیا خرایه به‌ر باس و باڵیۆزى ئوسترالیا خۆشحاڵیى وڵاته‌كه‌ى به هه‌بوونى په‌یوه‌ندى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان و فراوانكردن و بره‌ودانى زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له بواره جیاجیاكاندا ده‌ربڕى.
باڵیۆزى ئوسترالیا له عێراق هه‌روه‌ها ئاماژه‌ى به‌وه دا كه له چوارچێوه‌ى بایه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستاندا، ماوه - ماوه سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كات و سه‌ردانى ئه‌م جاره‌شى هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دایه. هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند ئوسترالیا ئامۆژگارى و ڕێنماییه‌كانى سه‌فه‌رى هاوڵاتیانى بۆ هه‌رێمى كوردستان گۆڕیوه كه ئه‌مه‌ش ده‌بێته هاندان و ڕێخۆشكه‌رێك بۆ هاتنى به‌رهه‌مهێنه‌رانى ئوسترالى بۆ هه‌رێمى كوردستان تا به‌شدارى له پرۆسه‌ى گه‌شه‌سه‌ندنى هه‌رێمى كوردستاندا بكه‌ن.
باڵیۆزى ئوسترالیا له عیراق بایه‌خدانى وڵاته‌كه‌ى به بوارى په‌روه‌رده و فێركردن له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه و نیازى وڵاته‌كه‌ى بۆ دروستكردنى په‌یوه‌ندیى باشتر له نێوان زانكۆكانى هه‌رێمى كوردستان و ئوسترالیا و ڕه‌خساندنى بوارى خوێندنى باڵا بۆ قوتابیانى هه‌رێمى كوردستان له ئوسترالیا نیشان دا.
له لایه‌كى دیكه‌ى دیداره‌كه‌ی سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ئوسترالیا له عێراق ڕه‌وشى سیاسیى ئێستاى عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانى نێوان حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و حكوومه‌تى فیدرالى عێراقیان تاتوێ كرد و هه‌ردوولا تێڕوانینى خۆیان ده‌رباره‌ى كێشه و مه‌سه‌له‌كان ڕوون كرده‌وه. له‌مباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌ستوور و دیالۆگ و پابه‌ندیى به ڕێككه‌وتنه سیاسییه‌كان و جێبه‌جێكردنیان، گه‌ره‌نتیى چاره‌سه‌ریى هه‌موو كێشه‌كانه.
په‌یوه‌ندیى هه‌رێمى كوردستان له‌گه‌ڵ وڵاتانى دراوسێ و به‌ره‌وپێشچوونیان له ڕووى سیاسى، ئابوورى و بازرگانییه‌وه؛ ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو. له‌مباره‌یه‌وه و به تایبه‌تى ده‌رباره‌ى پرس و سیاسه‌تى نه‌وت و په‌یوه‌ندییه‌كانى حكوومه‌تى هه‌رێمى له بوارى وزه‌دا، نێچیرڤان بارزانى دووپاتى كرده‌وه كه سیاسه‌تى نه‌وتى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان له چوارچێوه‌ى ده‌ستوورى عێراقدایه و هه‌ر ئه‌مه‌شه واى كردووه كه كۆمپانیا جیهانییه‌كان له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى هه‌رێمدا گرێبه‌ست مۆر بكه‌ن.
له كۆتایى دیداره‌كه‌دا سه‌رۆكى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى ئوسترالیا له عێراق، تێڕوانینى خۆیان سه‌باره‌ت به ڕه‌وش و پێشهاته‌كانى سووریا خسته ڕوو و هه‌ردوولا نیگه‌رانیى خۆیان بۆ ڕه‌وش و پێشهاته‌كان و مه‌ترسیى دروستبوونى ئاژاوه و توندوتیژى له سووریا ده‌ربڕى. له‌باره‌ى داهاتووى سووریاشه‌وه، نێچیرڤان بارزانى ڕایگه‌یاند"گه‌لى سووریا بڕیار له سه‌ر شێوازى حوكمڕانى و ده‌سه‌ڵاتى وڵاته‌كه‌ى ده‌دات".




