٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

موئەیەد تەییب: هەرێمی كوردستان بەپێی ماددەی 112ـی دەستوور نەوت دەفرۆشێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا - تایبەت بە kdp.info-گوتەبێژی هاوپەیمانیی كوردستانی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق موئەیەد تەییب، لە لێدوانێكدا بۆ kdp.infoرایگەیاند كە هەرێمی كوردستان بەپێی ماددەی 112 لە دەستووری عێراق، مافی فرۆشتنی نەوتی هەیە و بە هیچ جۆرێك دزی نییە و بە ئاشكراش دەیفرۆشێت و ڕوونیشە كە هەموو خەڵكی عێراقی سوودی لێ وەردەگرن.

موئەیەد تەییب هەروەها ڕوونیشی كردەوە كە حكوومەتی هەرێمی كوردستان ناتوانێت چاوەڕێی بەغدا بكات كە ماوەی ساڵێكە داوا دەكات كێشەی نەوت چارە بكرێت و بەغدا ئامادە نییە و دەیانەوێت لە رێی كۆمپانیای سۆمۆوە نەوت بفرۆشرێت كە هیی سەردەمی رژێمی بەعسە.

 

هەواڵی پەیوەندیدار