٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

پەكەكە لە ڕفاندنی سەرباز و پلەدارانی سوپای توركیا بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەكر- kdp.info -چەكدارانی پەكەكە لە ناوچەی لیجەی سەر بە دیاربەكر، ئەمڕۆ ئەفسەرێكی دیكەی سوپای توركیایان ڕفاند.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەفسەرێكی سوپای توركیا كاتێك ویستوویەتی لە ماردینەوە بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی بچێتەوە ئەرزڕوم لەسەر دووڕێیانی نێوان لیجە، هانی و بینگۆلدا  لە لایەن ئەندامانی پەكەكەوە رادەگیرێ و دوای سووتاندنی ئۆتۆمبێلەكەی، ئەفسەرەكەیان دەستگیر كردووە و لەگەڵ خۆیاندا بردوویانە.

ئاژانسی دۆغانی توركی بڵاوی كردەوە، لەگەڵ بیستنی ئەو هەواڵە هێزەكانی سوپای توركیا بۆ رزگاركردنی ئەو فەسەرە لە ناوچەكەدا دەستیان بە ئۆپەراسیۆنی سەربازی كردووە.

ماوەی زیاتر لە چوار رۆژە ئەندامانی باڵی گەنجانی سەر بە پەكەكە رێگای ناوچەی لیجەی دیاربەكریان داخستووە و ئاڵۆزییەكان لەو ناوچەیەدا هێشتا بەردەوامن.

هیوا ئەردەلان

 

هەواڵی پەیوەندیدار