٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

مووسڵ.. لە ئەنجامی چەند كردەوەیەكی تیرۆرستی 9 كەس بوونە قوربانی

سەرچاوە: KDP.info

مووسڵ - تایبەت بەkdp.info  - ئەمڕۆ لە پارێزگای مووسڵ لە ئەنجامی چەند كردەوەیەكی تیرۆرستیدا 9 كەس بوونە قوربانی.

لەم بارەیەوە بەرپرسی راگەیاندنی لقی چواردەی پارتی دیموكراتی كوردستان لە مووسڵ سەعید مەمووزینی، بۆ kdp.infoگ گوتی: ئەمڕۆ لە گەڕەكی دەرگای سپی لە مووسڵ ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو تەقییەوە و بەو هۆیەوە دوو پۆلیس گیانیان لە دەست دا وسێی دیكەش بریندار بوون.

مەمووزینی ئاماژەیشی دا، لە ناوچەی زیراعەش دوو پۆلیس لەلایەن كۆمەڵەچەكدارێكی نەناسراوەوە كوژران.

گوتیشی: لە گەڕەكی بابل سەرا چەند چەكدارێكی نەناسراو دەسترێژی گوللەیان لە هاووڵاتییەكی مەدەنی كرد و دەستبەجێ گیانی لە دەست دا.

مەموزینی زیاتر گوتی: لە گەڕەكی 30ـی تەمووزیش مامۆستایەكی زانكۆ بە ناوی (عەبدوڵڵا جاروڵڵا ئەلعوبێدی) لەلایەن كۆمەڵەچەكدارێكی نەناسراوەوە كوژرا.

ناوبراو باسی لەوەش كرد، بە هۆی ئەو كردەوە تیرۆرستیانە لە چەندین ناوچەی پارێزگای مووسڵ یاسای قەدەغەكردنی هاتوچۆ راگەیەندرا.

بڵند ئیبراهیم   

هەواڵی پەیوەندیدار