٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڤیزا لە نێوان هەولێر و توونسدا نامێنێت

سەرچاوە: KDP.info

ڕۆما- KDP.info- باڵیۆزی عێراق لە ئیتاڵیا دەڵێت، ئاسانكاری بۆ گەشتی هاتوچۆ لە نێوان توونس و بەغدا و هەولێردا دەكرێت و لەمەودوا بە بێ ڤیزا، هاووڵاتیانی هەردوو وڵات هاتوچۆ دەكەن.

باڵیۆزی عێراق لە وڵاتی ئیتاڵیا سەیوان بارزانی، لە لێدوانێكدا بۆ KDP.infoگوتی: "توونس وەك وڵاتێكی گەشتوگوزاری و ئابووری، دەرگای خۆی بۆ هەرێمی كوردستان و عێراق كردووەتەوە، لەو چوارچێوەیەشدا لە هەفتەیەكدا دوو جار فڕۆكە لە پایتەختی توونسەوە بەرەو هەولێر دێت و ئامانج لەو هەنگاوەش ئاسانكردنی هاتوچۆی هاووڵاتیانە".

گوتیشی: "لەگەڵ باڵیۆزی توونس لە ئیتاڵیا قسەمان كردووە كە هاتوچۆی هاووڵاتیانی عێراق بۆ توونس بە بێ ڤیزا بێت."

حەكیم حیكمەت - ڕۆما   

هەواڵی پەیوەندیدار