٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
عێراقی و نێوده‌وڵه‌تی

هیومان ڕایتس وۆچ: سوپای عێراق بە ناپاڵم لە ئاواییەکانی فەللوجەی داوە

سەرچاوە: KDP.info
هەولێڕ-KDP.info-  ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ، ئەمڕۆ سێشەممە، حکوومەتی عێراقی بە بەکارهێنانی ناپاڵم لە ئاواییەکانی فەللوجە تۆمەتبار کرد کە لە هەڵمەتەکانیدا بۆ سەر گرووپە چەکدار و توندڕۆکان بە کاری هێناوە، تەنانەت نەخۆشخانەیەکیشی کردووەتە ئامانج. 
 
ئەم تۆمەتبارکردنە لە کاتێکدایە کە لە مانگی یەنایری ڕابردووەوە، گرووپی توندڕۆی داعش دەستی بەسەر شارۆچکەی فەللوجەی باشووری بەغدادا گرتووە و هێزە سەربازییەکانی ئێراق هێشتا نەیانتوانیوە ئەو گرووپە وەدەر بنێت. 
ڕێکخراوی هیومان ڕایتس وۆچ کە بارەگاکەی لە نیویۆرکە، ڕوونی کردووەتەوە کە، ئەو پێشێلکاریانەی کە سوپاکەی مالیکی ئەنجامیان داوە، دەکرێت بە تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی گوزارشتی لێ بکرێت.
ڕێکخراوەکە ئەگەرچی لە ڕاپۆرتەکەی خۆیدا باسی لەوە کردووە کە سوپای عێراق ڕەتی کردووەتەوە کە نەخۆشخانەی گشتیی فەللوجەی کردبێتە ئامانج، بەڵام گوتەبێژ بە ناوی سەرۆکوەزیرانی عێراقەوە ڕەتی کردووەتەوە کە سوپاکەی ناپاڵم(بەرمیلی پڕلە تەقەمەنی)-ی بە کار هێنابێت.
ڕێکخراوەکە لە ڕاپۆرتەکەیدا بە پشتبەستن بە دانیشتوانی ناوچەکە و بەرپڕسێکی ئەمنی و چەند شایەتحاڵێکەوە، جەختی کردووەتەوە کە هێزەکانی عێراق لە سەرەتای مانگی ئایارەوە ناپاڵم بە کار دەبەن و لەو شوێنانەیش دەدرێت کە ئاوەدانە، کە مەبەست لێی بەدەستهێنانەوەی فەللوجەیە.
ڕاپۆرتەکە هاوکات ئاماژەی بە بەردەستبوونی ڤیدیۆیەک داوە کە لە ڕێی پاشماوەکانییەوە نیشانی دەدا ناپاڵم بە کار هێنراوە.
گرووپێکی چەکداری توندڕۆ لە یەنایەری ئەمساڵەوە دەستیان بەسەر شارۆچکەی فەللوجە 60کم خوارووی بەغدادا گرتووە و جگە لە هەندێ ئاوایی شاری ڕومادی، هێشتا نەیانتوانیوە شارۆچکەکە بەدەست بهێننەوە.
 

هەواڵی پەیوەندیدار